دواین هەواڵ

کلتور‌

 07/05/2021

غوربەت وێستگەیەک لە نێوان سەفەر و گەڕانەوەدا

جەلیل ئازادیخواز 

ڕوونە زۆر پش نالی یەکەم چریکەکانی شیعری تاراوگەی کوردی چڕاون و بوونەتە یەکەم ڕگەکانی گەڕانەوەی مرۆڤی کورد بۆ زێد. ڕەنگە ئەو چریکانە یەکەم پرسە گرنگ و بنەمایەکانی مرۆڤی کوردبن، کە لەخۆیی و نیشتمان و نیسبەتی خۆی بەنیشتمانەوە کردبێتی. ڕەنگە ئەمانە یەکەم هزرینە ئابستراکەکانی مرۆڤی کوردبن کە، ئاخاوتن لە خۆی و خاک و کۆی ئەو پەیوەندیانە دەکات، کە پێی دەڵێن ناسنامەو نۆستالۆژیاو گرێدراوی زەین و یادەوەری بە شوێنەوە. شوێنێ کە بە شێکە لە بوون، لە ناسنامەی جێگر و پاژێکی مەزنی جیانەبووەوە لە بوون و کەسایەتی و      مرۆڤایەتی مرۆڤ.

ڕەنگە بتوانین هەندێک لە رەگەزە تایبەتیەکانی شیعری تاراوگەی هەنووکەی کوردی وا پۆلێن و پناسە بکەین.
ئاوێزان بوونی شروشت و دۆزینەوەی [من] ی ون بوو لە زێد

لەم ئاێزان بوونەدا  شاعیر هەوڵەدا خۆی لە سەفەری هەورێکی رەمۆک و زەنگۆڵەی باران و بادا ببی نێتەوە. سروشت هاودەمێکی هاوسیمای نیشتمانە، کە[ من یا ئەوی] ونبوو دەتوانی ڕاستەو خۆ ئاوەێزانی بێت و بە کونچ بڕکردنی هەرێمەکانی سروشت و نشتمان وارگەیە بۆ وچان و گەرانەوە بۆ زێد خەلقکات. لە ڕاستیدا لەم خەلقکردنە دا ، شاعیر جیهانێ لەبوون وانوێنەوە دەکات کە بە هەرهۆ لێی هەڵبڕاوەو دنیای زەین وتەمەن و هەموو نۆستا لۆژیاکانی ڕەنگڕێژکردوە. بە جۆرێ شاعیر بۆ سولماندن و بەرجەستە بوونەوەی ناسنامەی خۆی دەگەڕێت ،کە هەنووکە لە قەیراندایە. لە هاتووچۆیەکی نەبراوەدایە لە نێوان[ ئێرەو ئەویەدا]. لەنێوان ئەم و ئەودا ، لەنێوان منی ئێستاو منی ئەوسادا . شاعیر ناتوانێ بێ دۆزینەوە و رۆنانی منی ئەوسا، قەیرانەکانی هەنووکەی منی ئێستای دەستەمۆکات و ئەم منەی هەنووکە رۆنێت.

ئێوارەیەک با بە هێواشی پێی وتم؛
دەستم بگرە دەتبەمەوە ژوانی کانیەکی چاوەڕوان
ئێوارەیەک لە ژوانی کانیەکی چاوەرواندا ئاو پێی وتم ؛
لەگەڵمابە با پێکەوە بۆ میوانی درەخت بچین
ئێوارەیەک لە میوانی درەخت دەگەڕامەوە
گەڵایەکی زەردی وەریو بانگی کردم
گەڵا وتی؛
بە با بڵێ؛ ئێوارەیەک بە ئێرەدا گوزەر بکات
بمباتەوە سەرکانیەکەی جاران و
ئاو لەگەڵ خۆیا بمبات
وەک تۆ بۆ میوانی دەرەخت
هەواڵەکەم بە با گەیاند
با هەڵیکرد

ئەم جیهانی زەین و سروشتەی شاعیر جیهانێکی هاوپەیوەندی تۆکمەی خولقاوە کە زمان و زەین و بوونی شاعیر دەخولقێنی و تەنها جیهانێکە، کە ئازادانە و سەرفەرزانە شاعیر هەموو بوون و ویستەکانی خۆی بەرجەستە دەکاتەوە، بێ ئەوەی هیج جیهانێکی دیکە وێران و بەند بکات . ئاوات شارێکە کە تاراوگەو غوربەت 
و قەیرانەکانی شاعیر کەم دەکەنەوە. ئامادەیی بوون و گەڕانەوەیەکی دەکەن. گەرانەوەیەک لە زمان و خەیاڵ و مەودایەکی هەرە دووری زەیندا . ئاشاعیر و مرۆڤ لەم سەفەرە زەینیەوە دەخوازن بگنە گەڕانەوەیەکی ڕاستی. لە ڕاستیدا ئەم کایانە هەموو بۆ ئەو گەرانەوەیە. دەشگەڕێتەوە.

چ وەک بوونێکی فیزیکی و چ وەک بوونێکی زمانی. قەیرانی ئەم سەفەر و گەرانەوەیە ئەوەیە، کە لە هەردوو ڕووبەردا شاعیر ئیتر بۆ ئەو زێدە ناگەڕێتەوە کە لێی دابڕوە. دێتەوە ، بەڵام بۆ زێدیکی دیکە، کە کۆی بوون و پەیوەندی و پێکهاتەکەی گۆڕاوە، هەروەها شاعیریش شاعیرێکی تر. واتە خولانەوە لە قەیراندا قەیرانی جێگیر بوون و قەیرانی گەرانەوە گۆڕان. تەنیا بوونێ لەم سەفەرەدا دەتوانین بڵێن؛ نەگۆڕاوە ئەوە سروشتە و ڕازی ئاوێزان بوونی سروشتیش هەر ئەمەیە.

قووڵبوونەوە و رامان لەسەر جوانیناسی سەفەر و دابڕان

بەژن و باڵای هەموو درەختەکانی سەر ڕێ ماچ دەکەم
ئێرە دوا وێستگەی نامۆییە لە خۆم و لە من و لەسەفەر
کە دە بارێ
دوور ترین بارانیش تەرم دەکات و
ئاسمان بێڕەڕحمانە بەسەر مندا باڵ دەکێشێ

وشە و ڕستەو بڕگەکان هێندە پاک و ناسک و لیریکن دۆخی بێ بڕانەوەی غوربەت و سەفەرێک،  کە دەی خولقێنن  هەموو کەوشەنی زەین و نۆستالۆژیا  گەمارۆ دەدەن و دەژێننەوە. ماڵێک لە وێنەو خەیاڵ و وشە، هارمۆنی و مۆسیقایە بەم سەفەرە دەبەخشن، بێ هیچ نێوەند گیریێ دەیگوێزەێنەوە بۆ بەردەنگ و هەست بە خولانەوە لە ئەزموونی هاوبەشی دابڕان و تاروگەدا دەکات. سەفەرێ کە بۆچرکەیەکیش بووبێت هەموومان ئەزموونمان کردوە ،

هەموومان وەک مرۆڤ و لەچەقی ئەم ئەزموونەشدا مرۆڤی کورد. ئافراندنێکی جوان کە هەموو پێوەرەکانی جوانیناسیەکی هاوبەشی ئەقڵانی تیادا بەرجەستە دەبنەوە . دەبنە ئەزموونی هاوبەشی مرۆڤ و مرۆڤی کورد. تێکلاوی زمان و سروشت و مرۆڤ و دابڕان بۆ خەلقی وێنەیەک کە جەمسەرێکی لە خەیاڵدایەو جەمسەرەکەی تری بە رەهایی لە ژیانی هەنووکەو مێژووییماندا، هاوبەشیەکی بەرجەستەی سۆز و ئەقڵ دەئافرێنێ کە، ئاراستەیەکی ئەبەدیی و گشتی دەدات بە سەفەری هەڵبران بۆ هەموو مرۆڤەکان و هەر ئەمەشە کە پێی دەڵێن؛ ئەزموونی هاوبەشی مرۆڤەکان و زمانی هاوبەش.

وەک سپێدە بە نێو ڕۆحی زەویدا ڕۆ دەچم
وەک گەڵا باڵ دەگرم بە سەر شانی درەختەکاندا
ئەرخەوانیترین  ماچ دەبەخشم بە مێلاقەکانی سەر ڕێ
ئێرە دوا وێستگەی ماڵئاواییە بۆ من
بۆ خۆم
بۆ سەفەر.

شاعیر دەیەوێ بڵێ ؛ ئیتر گەڕانەوەیە هەیە. گەڕانەوە. گەڕانەوە هەم لە سەفەری زەین و هزر و هەم لە سەفەری جەستە. لە ڕاستیدا چرکە نییە شاعیر نەگەڕێتەوە . ئەگەر بە چرکە نەگەڕێتەوە ناتوانێ ببێت. بوون و ئافراندنی شاعیر پەیوەستە بە گەڕانەوە، چ گەڕانەوەی زەینی و هزریی بێت چ جەستەیی.

سینگم پڕە لە گۆرانییەکانی وڵاتێکی فەرامۆشکراو
نیگام لە هەمیشە ئالۆزتر
بەردەوام بە شوێن خۆمدا دەگەڕێم
وەک مەڵ شەرمنانە لە سێبەری هەورێک نزیک دەبمەوە
باڵ دەکێشم بە سەریدا و
گۆرانیەکانی وڵاتێکی سەرگەردانی بۆ دەچرپێنم

سەفەری سەرگەردانی شاعیر سەفەری سەرگەردانی نیشتمانەو لە ڕێگای خەون و بزاوتە زەینیەکانیەوە ئەم سەرگەردانیە دەستەمۆدەکات. لە هەواری هیج ئامانێکا ئاسودە هەڵناکورمێ، تا سەفەرەکانی ڕۆنانی ئاسودەیی نیشتمان نەبنە واقعی بەرجەستەو هەنوو کەو ئایەتەکانی مانیڤێستی شاعیر.
زمان وێننە و جیهانی شاعیر

ئەم زستانە کە تەواو  بێت
جلەکانت پڕ دەبن لە گوڵە مێلاقە
نیگات پڕ دەبێ لە چاوەڕوانی
دەفتەری شیعری منیش
پڕ دەبێ لە هەناسەکانی تۆ
لە ژانەکانی تۆ.

زمان لە ئاستێکی قوڵ و بەرجەستە بووەدا بۆ دەربڕینی خەیاڵی شاعیر لە سادەترین فۆرمی فامکردنی خۆیدا بە کاردێت و جیهانێ دادەرژێت ،کە بست بە بست و نهۆم بەنهۆمی پێویستیەکی ئۆرگانی لێکیان گرێدەدات و یەک وشە کەم یا زیاد لەم تەلارسازیی و وێنە خولقانەدا نابینرێت. زمان هۆنییە. ئامڕاز نییە. لێرەدا ئەوە تەنیا زمانە ، کە ئازادانە جیهانێ لە خەیالەوە دەکات رەهابوونێکی بەرجەستەی دیدەیی و هزریی،  کە هەم دەبینرێ و هەم هەست دەکرێت و هەم فام .رستەو وشەی ڕۆژانە باری ئافراندنی جیهانێک و سەفەرێک لە[[ عەدەمەوە بۆ وجوود ]] هەڵدەگرن و بە باشترین فۆرم ئەم نەبوونە دەکەنە بوونێکی بەرجەستەی زمانی و دیدەیی و ئەقلانی. ڕاستە جیهانی شیعر جیهانی خەیاڵە بەڵام هیچ ئەقڵ و ئەقڵانیەتێک نییە بارگاوی خەیاڵ و جۆرە فانتزیایەک نەبێت. شاعیر زۆر تۆکمە لەێرەدا توانییویە خەیاڵ و ئەقڵانیەت پێکەوە گرێ بدات و ئەو لۆژیکەی نیوانیان بدۆزێتەوە کەزمانەتی ئافراندنی جوانی دەکەن. لۆژیکی نێوان خەیاڵ و ئەقڵ خەلقە و جەمال لەم خەلقەدا خالقێکی بەهێزە.
کۆلان
سەقام  شیعر
هەموو ڕەنگی تۆدەگرن .

ئەم ئافراندنە کاتێک دەگاتە لووتکە، کە شاعیر کۆبەندی خەیاڵ و لۆژیکی شیعری خۆی گڕێدەدات بە خاکەوە.خاک لێرەدا هاوڕای کات و زەمەنە. خاک هەنگاو بەهەنگاو هاورای ئەم سەفەر نەبڕاوەیە. هەدایە نییە. هەدا واتە گەڕانەوە بۆ خاک، گەارنەوە بۆ هەموو شتە گەوورە و وردەکانی ژیان، کە کۆی سەلیقە و روانین و ڕامانی شاعیری خولقاندووە. خزانە داوێنی جوانیناسیەکەوە کە بوون و چێژ و بەشێکی زۆر لە مرۆڤبوونمانی ڕەنگرێژ و رۆناوە.

نیشتمان فیردۆسە ونبووە داگیر کراوەکەی هەموومان. وەنیە شاعیر بەتنیای ئەم سەفەری هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ زێد دەستپێ بکات.،نا. هەناوی ئەم سەفەرە نیشتمانە و نیشتمانیش تەنیا نۆستالۆژیک نییە، بەڵکو جیهانی هەموومان و شاعیر فۆرمێکە لە ئارامی ،کە تەنیا دۆزینەوەی نیشتمانە بە ئازادیی. شاعیر باش ئەم ڕاستی و لۆژیکە فامدەکات کە دۆزینەوەی نیشتمان دەبێ لە ڕێگای زمانی نیشتمان و بە کەرەسەکانی نشتمان و جوانیناسی نیشتمانەوە بێت.

ژیان
گەڕانەوەیە بۆ ڕابردوو
ڕابردووی هەموو ەڕانەوەکان
ژیانە




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP