دواین هەواڵ

وەرزش‌

 06/05/2021

ئایا دوو ئینگلیزی تریش لە فیناڵ ئەبن؟

دانەر ئەسڵان
پاش ئەوەی لە دوو شەوی ڕابردوودا دوو یانەی ئینگلیزی کە ئەوانیش مانچستەر سیتی و چێڵسی لەندەنی بوون توانییان خۆیان بگەیەننە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای وەرزی 2021.

بڕیارە ئەمشەو پێنج شەممە هەردوو یارییەکەی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی یۆروپا لیگ دووەم گەورەترین پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێ لە سەر ئاستی کیشوەری ئەوروپا بەڕێوە بچێت لە نێوان دوو یانەی ئینگلیزی کە ئەوانیش مانچستەر یونایتد و ئەرسیناڵی لەندەنین بەرامبەر بە هەردوو یانەکانی ڤیاڕیاڵی ئیسپانی و ڕۆمای ئیتاڵی.

مان یونایتد بە ئەگەرێکی زۆرەوە جەمسەرێکی یاری کۆتایی یە بەو پێیەی لە یاری چوون لە سەر یاریگای ئۆڵدترافۆردی تایبەت بە خۆی بە ئەنجامی نیو دەرزەن گۆڵ واتا 6 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ لە گورگەکانی ڕۆمای بردەوە و قورسە ئەمشەو ڕۆما بتوانێت قەرەبووی ئەو دۆڕاندنە بداتەوە مەگەر مەحاڵ بهێننە دی دەنا مانچستەر نزیکترە لە یاری کۆتایی.

لە دووەم یاری دا ئەمجارە لە لەندەن ئەرسیناڵەکەی ئارتێتای ئیسپانی ڕووبەڕووی ڤیاڕیاڵەکەی ئۆنای ئیمرای ئیسپانی ڕاهێنەری پێشووی ئەرسیناڵ دەبنەوە پاش ئەوەی لە یاریگای ژێر ئاوگەڕە زەردەکەی ئیسپانیا بە ئەنجامی 1 - 2 تووشی دۆڕان هات بۆ ئەمشەو ئەویش پێویستی بە بردنەوەیە بە تەنها 1 گۆڵ تا هاوشان لەگەڵ مان یونایتد یاری کۆتایی یۆرۆ لیگ ئەنجام بدەن بە وێنەی چێڵسی لەندەنی و مان سیتی هاوشاری مان یونایتد کە یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ ئەنجام دەدەن.

قۆناغی پێش کۆتایی
یاری چوون
مان یونایتد 6 - ڕۆما 2
ڤیاڕیاڵ 2 - ئەرسیناڵ 1
یاری گەڕانەوە
ئەمشەو پێنج شەممە سەعات 10
ڕۆما - مان یونایتد
ئەرسیناڵ - ڤیاڕیاڵ



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP