دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 06/05/2021

سەرچاوە خۆراکیەکانی ماددەی ئاسن چین ؟

 لە ئێستادا زۆرینەی خەڵکی کێشەی کەمی ماددەی ئاسنیان هەیە ئەو خۆراکانەی خوارەرە گرنگترین سەرچاوەن بۆ دەسکەوتنی ماددەی ئاسن :

1- شوفان: کوپێک شوفان 5-7 میللیگرام ماددەی ئاسنی تێدایە. هەروەک بە ریشاڵی خۆراکی دەوڵەمەندە، بەوەش خۆراکێکی دژە قەبزییە بۆ منداڵان.

2- گۆشت: هەموو جۆرەکانی گۆشت سەرچاوەی باشی ئاسنن. منداڵان کەمتر ئارەزووی خواردنی گۆشت دەکەن، بۆیە دەبێ هونەری ئامادەکردنەکەی بە دڵی منداڵەکە بێ.

3- شوکولاتەی رەش: هەر 100 گرام شوکولاتەی رەش 7 میللیگرام ئاسنی تێدایە.

4- هێلکە: هەر هێلکەیەکی کوڵاو میللیگرامێک ماددەی ئاسنی تێدایە.

5- پاقلەمەنییەکان: 115 گرام فاسۆلیای کوڵاو 8 میللیگرام ئاسنی تێدایە.

6- چەرەسەکان: گازۆ و فستق لە سەرچاوە نایابەکانی ماددەی ئاسنن، بەڵام وریابە لەم تەمەنەدا منداڵ توانای جوینی پێنەگەیشتووە و ئەگەر بە ساخی چەرەسەکان بخوات مەترسی ئەوەی دەبێ بپەڕێتە قوڕگی، بۆیە وا باشە بۆی ورد بکەی.

7- ماسی: هەر ژەمێک ماسیی لەقوتوونراوی تونە گرامێک ئاسنی تێدایە.

8- سەوزەکان: سەوزە گەڵاپانەکان (سپێناخ، سڵق، کەلەرم و کاهوو) سەرچاوەیەکی باشی مادەی ئاسنن.

9- میوەکان: بۆ نموونە: قۆخی وشککراوە و گێلاس.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP