زانکۆ جەبار
+ لەکوێ کار ئەکەی؟
- لای فڵان کەس
+ مانگی بەچەند؟
- 300 هەزار
+ 300 هەزار؟! بۆچی ئەوەندە کەم؟
خاوەن کارەکەت قەدری تۆ نازانێ، ئیشەکەت زیاترە لەو پارەیە
هێواش هێواش دڵی لە ئیشەکەی ساردبوویەوە و بە ڕێک و پێکی کارەکانی ئەنجام نەئەدا و داوای پارەی زیاتری ئەکرد، خاوەن ئیش قبوڵی نەکرد و لە ئیشەکەی دەری کرد.
ھاوسەرەكەت زوو زوو دیاریت بۆ ناكڕێت؟
+ کاتێک منداڵەکەت هێنایە دنیا، مێردەکەت چ دیارییەکی پێبەخشیت؟!
- هیچ
+ هیچ؟!! مەگەر ئەکرێ؟!!
یعنی هیچ بەهایەکت نیە لەلای مێردەکەت؟!
ئێوارە پیاوەکە گەڕایەوە و بینی ژنەکەی بێتاقەتە، کار گەشتە توڕەبوون و دەمەقاڵە و شەڕ و دواتر جیابوونەوە.
ئەوەیە قسە کردن بە زمانی شەیتان
ڕۆژانە کۆمەڵێک پرسیار هەن کە لەیەکتری دەپرسین:
بۆچی نەڕۆشتی؟
بۆچی نەتکڕی؟
بۆچی نیتە؟
چۆن قبوڵت کرد؟
چۆن بەرگەی ئەو ژیانە ئەگری؟
بۆچی ڕێگای پێدەدەی؟
چۆن بەو پارە كەمە ئیش دەكەی؟
لەوانەیە مەبەستمان ئامۆژگاریکردن بێت، بەڵام نازانین چ ئاگرێکمان بەرداوەتە ژیان و گیانی بەرامبەر.!!!!
بەڕاستی زۆر شت هەن کە پەیوەندی بە ژیانی ئێمەوە نیە، با نزیکیان نەبینەوە
با بە کوێری بڕۆینە ماڵی خەڵکی و بە کەڕی بێینە دەرەوە....