دواین هەواڵ

کلتور‌

 06/05/2021

دەربارەی ئەكتەری زیندو

  1. هەرێم نیوز
    لە ئەزموونی تایبەتی خۆمەوە (مراندنی كارەكتەر لە ناو ئەكتەر دا)
    هێزی هۆشیاری و خەیاڵ و تەكنیك و ئامێرو راهێنانی ئەكتەری زیندو لە كاتی زیندوو كردنەوەی كارەكتەرێك لەفیلمێك، یا درامایەك، یا شانۆیەكدا وەك باسمان كرد چەند گرنگە بۆ ئەوەی زینددو ئامادە بێت،هێندەی ئەوەش هێزی مراندنی ئەو كارەكتەرە لە خود و خەیاڵدا گرنگە .
    هێزی شكانی دەستەڵاتی ئەكتەر بەسەر مراندنی كارئەكتەر پاش تەواو بوونی ئەو رۆڵ بینینە .
    وەك چۆن لەناوەندی سینەما و دراماو شانۆی ئێمەدا تەكنیكی راهێنان و تەكنیكی دیزایین بۆ رۆڵ لاوازە، هەر ئاوهاش مراندنی كارەكتەر لە خود و خەیاڵی ئەكتەردا لاوازە.
  2. مراندنی كارەكتەر لە خود و خەیاڵدا چیە لای ئەكتەری زیندوو؟
    ئەم پرۆسەیە بریتیە لە بە ئەرشیف كردنی ئەوەی توانیوتە بە هۆشیاریەوە بینایی كەی، هەموو ئەوەی بینات كردوە بە هۆشیاریی وە بۆ كارەكتەرێك ( ئەڵێم بە هۆشیارییەوە ) ئەرشیفی ئەكەی، سری ئەكەی،ئەیكوژی ئەیمرێنی، بە هەمان ئەو هۆشیاریەی بینات كردوە، بە هەمان هۆشیارییەوە ئەیروخێنی .
    هەر لەبەر ئەمەیە ئەگەر ئەكتەری زیندوو نەزانێت بینا بكات دیزاین بكات بۆ رۆڵ، ناشزانێت بیروخێنێت (دروست وەك ئەندازیارێكی عاقڵ و هۆشیار بەنەخشەی خانویەك لەسەر رروبەری زەویەكی ئاشكرا) ئەم پرۆسەی زانیننی مراندنی كارەكتەر لە ئەكتەردا دەمانپارێزی لە دووبارە بوونەوە، زانینی هەڵبژاردنی رۆڵی نوێ‌، ریسكی نوێ‌، تێست كردنی تەكنەلۆژیای نوێ‌ ی نواندن .
  3. (زۆر قوڵ كارەكتەر بینا بكە، بۆ ئەوەی بتوانی ئاسان بیروخێنیت)
    لەیەكێك لەئەزمونەكانمدا راهێنەرێكی شانۆییان هێنا بۆمان تا بەهێزمان كات لە نواندنی سینەماییدا لە ووڵاتی ئێران، هێند بێ‌ ئەزموون بوو لەبری بیناكردنی رۆڵ، ئەیمراند تیاماندا بەڵام ئێمە توانیمان بە هۆشیاری خۆمان، ئەو راهێنەرە شانۆییە، فێری نواندنی سینەمایی بكەین لە كۆتاییدا.
    (ئاگادار بە ئەكتەری زیندوو، بەخەونی بیناكردنەوە، نەتمرێنن، لەكۆتایی هەر ئەزموونێك، كارەكتەر بمرێنە لەخودو خەیاڵتدا، بۆ ئەمەش دەبَێ‌ لە هەردوو دۆخەكەدا بژیت)

  4. رێگاكانی مراندنی رۆڵ چین ؟

    راهێنانی بەردەوام لەسەر خەیاڵی تازە، خوێندنەوەی رۆمانی تازە، شیعری تازە،میوزیكی تازە، سەمای تازە،سەفەری تازە (بۆ گوندێك بێت یا شارێك، نزیك لە شارەكەت، دوور لە ووڵاتەكەت،تاقی كردنەوەی وەرزشێكی تازە لەپەنا ستراتیژی وەرزشی خۆت، بۆ جەستەو دەنگ، بۆ ئەكتەری زیندوو، بینیی ژانری جیای فلم و شانۆ،هەمیشەش فەلسەفەو كۆنسێپتی تازە .
    ئاگادار بە ئەتوانی ببیتە ئەكتەرێك ژمارەیەك بی لە ژمارەكان، ئەتوانی مەست بی بە ئۆدیەنس،ئەتوانی پارە پەیدا بكەیت، بەڵام گەر فێر نەبی كارەكتەر بینا كەی و بیمرێنی، یەك ساتی نواندنت لە یادەوەری بینەردا نا مێنیتەوە .
  5. ئەكتەری زیندوو، هێزی مراندنی كارەكتەری لە خەیاڵ و خودی خۆیدا هەیە
    ئەم چەمكەش بۆ تێگەیشتن كراوەیە
    خۆت بە ئەزموونی خۆت فێری بەو دەوڵەمەندی كە .
  6. شوان عەتوف



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP