دواین هەواڵ

ئابوری‌

 05/05/2021

چین: رێكه‌وتننامه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ عێراق له‌ زوترین كاتدا كارا ده‌كرێت

  1. هه‌رێم نیوز
    وڵاتی چین رایده‌گه‌یه‌نێت، رێكه‌وتننامه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ عێراق به‌منزیكانه‌ كارا ده‌كرێته‌وه‌و ئاشكراشیده‌كات، قه‌باره‌ی‌ بازرگانی‌ نێوان هه‌ردو وڵات گه‌شتوه‌ته‌ 30 ملیار دۆلار.

    ئه‌مڕۆ شۆچۆن، راوێژكاری بازرگانی وڵاتی چین له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ چیان فانچنینچ، جێگری باڵیۆزی چین له‌ عێراق سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌سه‌ندنی بوژانه‌وه‌ی‌ چین و ئاستی‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابوری و بازرگانییه‌كانی نێوان هەردو وڵات وتویه‌تی: قه‌باره‌ی ئاڵوگۆری ساڵانه‌ 30 ملیار دۆلاره‌و له‌ ساڵی 2019 قه‌باره‌كه‌ گه‌شتوه‌ته‌ 33 ملیارو 300 ملیۆن دۆلار، به‌ڵام له‌ ساڵی رابوردو بۆ 30 ملیار و 200 ملیۆن دابه‌زیوه‌ به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیهان.

    شۆچۆن باسی له‌وه‌كردوه‌، چین گه‌وره‌ترین هاورده‌كه‌ری‌ نه‌وتی خاوی عێراقه‌ سه‌رباری‌ دابه‌زینی هاورده‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌.

    سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ش كه‌ له‌سه‌رده‌می عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ پێشوی‌ عێراق ئیمزا كراوه‌، ئه‌و به‌رپرسه‌ چینیه‌ وتویه‌تی: دامه‌زراوه‌ی‌ سانشۆی چینی كار له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و بانكی ناوه‌ندی ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری بابه‌ته‌ ته‌كنیكییه‌كان و له‌ زوترین كاتیشدا رێكه‌وتنه‌كه‌ كارا ده‌كرێت و نیه‌تێكی جدی هه‌یه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP