دواین هەواڵ

ئابوری‌

 05/05/2021

نرخی نەوت مووژدەی گەورەی پێ یە بۆ ئابوری جیهان

 نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت نزیک بۆتەوە لە 70 دۆلار چاوەڕوان دەکرێت بگاتە 80$. نرخی نەوت سات بەسات لەبەرزبوونەوەدایە دوائەوەی لەچەندهەفتەی ڕابردوو بەردەوام لەهەڵکشان وداکشاندابوو بەڵام لەئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی برنتی جیهانی گەشتۆتە 69:63دۆلار . بەخۆشحاڵی یەوە هەموو ڕێکخراوناوەندو ئاژانسەکان وشیکارانی بواری نەوت هەرهەموویان بەگەشبینی یەوە شیکاری بۆ بازاری نەوت و خواست وخستنەڕوو لەگەڵ نرخەکەی دەکەن هەرهەموویان کۆکن لەسەرئەوەی نرخی نەوت دەگاتە هەشتا دۆلار لەهاوینی ئەم ساڵ. ئەوناوەندانەش بریتین لە:

- ـ ئاژانسی وزەی نیودەوڵەتی ـ ڕایستاد ئینێرجی. ـ گۆڵدمان ساکس. ـ بلومبێرگ. ـ USB . مۆدێز . ـ ئاژانسی ڕۆیتەرز. بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش دەگەڕێتەوەبۆ کۆمەڵێک هۆکار کەئەمانەی لای خوارەوەیە:

- ـ پلانەکانی ئۆپێک پڵەس بۆخستنەڕووی نەوت بەپێی پیویست کەبڕیار وایە لەمانگەکانی ئایارو حوزەیران ڕۆژانە سێ سەدوپەنجاهەزار بەرمیل زیادبکەن،وەلەمانگی تەموو چوارسەدهەزار بەرمیلی ڕۆژانە. وەپێشبینی دەکرێت خواست زیاد بکات بۆ 5.7 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە لەم ساڵ و کۆی هەناردەی جیهان بگاتە 97.7ملیۆن بەرمیل. ـ

یەکێتی ئەوروپا بڕیاری داوە لەمانگی حوزەیران قەدەغەی هاتۆچۆی سەر 27 وڵات لابات بەفڕۆکە ئەمەش خواست لەسەر نەوت زیادەکات. ـ لابردنی کۆتوبەندەکانی کرۆنا ڤایرۆس لەزۆربەی ولایەتە کانی ئەمریکاو کۆتانی بەرفراوان وبوژانەوەی ئابوری یەکەی. ـ خواستی چین بۆ کڕینی زیاتری نەوت. ـ سەرەڕای دۆخی کۆرنا لەهندستان بەڵام خواست لەسەر نەوت بەردەوام لەبەرزبوونەوەدایەو کاریگەری دروست نەکردوە چونکە هندستان سێ هەم گەورە کڕیاری نەوتی جیهانە.

تایبەت بەهەرێمی کوردستان

هەرگۆڕانکاریەک لەبازاڕی وزەی جیهانی درووست ببێت بەئەرێنی یانەرێنی ڕاستەوخۆ کاریگەری گەورە لەسەرئابوری هەرێمی کوردستان دەکات چونکە هەرێم تاکەسەرچاوەی ئابوری نەوتە. ئەم بەرزبوونەوەیە کاریگەری ئەرێنی بەدوای خۆیدا بۆ هەرێم دێنێ و داهاتەکان زیاد دەکات حکومەت زیاتر دەست کراوە دەکات بۆ جێ بەجێ کردنی پابەندبوونەکانی سەر شانی و بازڕی هەرێم زیاتر ڕوو لە بوژانەوە دەکات.

بەڵام دەبێت ئەوەمان لەیادنەچێت هەرململانێ یەکی زلهێزەکان و هەرجەنگ و کارەساتێکی لەناکاوی سروشتی کاریگەری کەمەرشکێنی دەبێت بۆسەرئابوری هەرێم پێوستە حکومەتی هەرێم چیتر بەدیار تاک سەرچاوەی نەوتەوە دانەنیشێت و پلانی بەهێزی ئابوری لەسیانزە کەرتەکەی تر دابنێت بۆئەوە تاک سەرچاوە ببێتە فرەسەرچاوەو لەکاتی قەیراندا بتوانین خۆمان ڕابگرین و ڕووبەڕوی پێشهاتەکان ببینەوە..

ڕێبوار محمد ئەمین ،ماستەر لەگرێبەستی نەوت وغاز

سەرچاوە: ـ ئۆیڵ پرایس نیوز.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP