دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 رۆژ پێش ئێستا

گۆڕان: پرسی یەکڕیزی کورد و دەستوری هەرێممان تاوتوێکرد

عومەری سەید عەلی لەپێشوازی نێجیرڤان بارزانیدا

هەرێم نیوز

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، لەکۆبونەوەیان لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێمدا پرسی یەکڕیزی کورد لە عێراق و دەستوری هەرێمیان تاوتوێکردووە.


پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4/5/2021، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و هه‌ردو جێگره‌كه‌ی‌ سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان كرد و له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆبونه‌وه‌.

دلێر عه‌بدولخالق رایگه‌یاند: له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا و كۆبونه‌وه‌شی‌ پێشتریش كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم به‌ڕێوه‌چو، چه‌ند پرسێك هه‌بون بۆ گفتوگۆ كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ یه‌ك گوتاریی‌ كورده‌ له‌ به‌غدا بۆ داهاتودا و له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ داهاتو بكرێت و خۆمان ئاماده‌ بكه‌ین و بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورد ته‌واو بكه‌ن.

هەروەها وتیشی، پرسێكی‌ تر كه‌ گفتوگۆ كرا هه‌وڵدان بو بۆ نوسینه‌وه‌و ته‌واوكردنی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستورێكی‌ پێشكه‌وتو مه‌ده‌نیدان، كه‌ تیایدا سیسته‌مه‌كه‌ په‌رله‌مانی‌ بێت و شه‌فافیه‌ت و سه‌روه‌ری‌ یاسا و پره‌نسیپه‌كانی‌ لامه‌ركه‌زی‌ له‌خۆیدا كۆبكاته‌وه‌ و له‌هه‌موشی‌ گرنگتر ئه‌وه‌ بو، كه‌ ئێمه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێممان راگه‌یاند كه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ به‌رفراوانكردنی‌ ئازادییه‌ گشتی‌ و ئازادییه‌ مه‌ده‌نییه‌كانیان.

ئەوەشی وت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كه‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ زیاتر ئازادی‌ تێیدا بپارێزرێت، له‌گه‌ڵ مافی‌ رۆژنامه‌نوسان و چاكسازی‌ سیاسیداین.

وتەبێژی گۆڕان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئه‌وله‌ویه‌ت لای‌ ئێمه‌ دابینكردنی‌ موچه‌ و كۆتاییهێنانه‌ به‌ لێبڕینی‌ موچه‌ و كۆتایی‌ به‌ قۆرخكاری‌ حیزبی‌ له‌ بازاڕه‌كاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین حكومه‌تی‌ هه‌رێم هه‌وڵه‌كانی‌ چڕبكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببینه‌ نمونه‌یه‌كی‌ سه‌ركه‌وتو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP