دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 رۆژ پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی: ئەگەر پەرتەوازەبین هەرێمی کوردستان زەرەرمەندی یەکەم دەبێت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

هەرێم نیوز

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای کۆبونەوی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، هەموومان پێکەوە دەتوانین دەستکەوتەکان لە بەغدا بەدەستبێنین، ئەگەر پەرتەوازەبین بێگومان هەرێمی کوردستان زەرەرمەندی یەکەم دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 4-5-2021 سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانیکرد و سەرەتا لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە دوای کۆبونەوەکەش لە لێداوانێکیدا بۆ میدیاکان، نێچیرڤان بارزانی وتی: "دەمانەوێت لەگەڵ حزبەکان هەوڵی جددی بدەین، بۆ ئەوەی ئەو کێشانەی لە هەرێم هەن کەمیان بکەینەوە. هەروەها هەوڵبدەین لەسەر پرسی دەستوور بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕ بکەین".

وتیشی: "هەموومان پێکەوە دەتوانین دەستکەوتەکان لە بەغدا بەدەستبێنین، ئەگەر پەرتەوازەبین بێگومان هەرێمی کوردستان زەرەرمەندی یەکەم دەبێت، هەموو هەوڵەکانی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ ئەوەیە یەکڕیزی لەنێوان لایەنەکان دروست بکەین".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەشکرد: "لەبارەی دەستوور خەریکی گفتوگۆین لەگەڵ هەموو هێزەکان، دواتر میکانزمێک دادەنێین، کە ئەمە ئیشی پەرلەمانی کوردستانە، بەڵام هەوڵی جددی هەیە بۆ ئەوەی پرسی دەستوور جێبەجێ بکرێت".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەری هەر یەک لە جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر جێگرانی سەرۆکی هەرێم چەند پرسێک تاوتوێ بکەن.
دواتریش لەگەڵ هاوسەرۆکانی یەکێتی کۆبووەوە و بڕیاریشە دواتریش سەردانی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP