دواین هەواڵ

ئابوری‌

 7 رۆژ پێش ئێستا

نرخی نەوت بەرز بووەوە

کارکردنی کرێکارێک لەکێڵگەیەکی نەوتدا

هەرێم نیوز
سەرەڕای نیگەرانییەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام نەوت توانیویەتی پارێزگاری لە نرخەکەی بکات لە بازاڕەکان، لە سەرەتای مامەڵەکانی ئەمڕۆش نرخی نەوت بەرز بووەوە.


لەگەڵ دەستپێکی دانیشتنە داراییەکانی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت توانی لە ئاستە بەرزەکەی خۆی بمێنێتەوە، یەک بەرمیل نرخی نەوتی خاوی برێنت لە ئاستی 67 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساسیش لە ئاستی 64 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

شارەزایانی بازاڕی دارایی پێیان وایە، مانەوەی نرخی نەوتی خاوی تێکساس لە سەروو ئاستەکانی 62 دۆلار، پاڵپشتی بەرزبووەنەوەی بەهای ئەو کاڵایە بەهێزتر دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP