دواین هەواڵ

عێراق‌

 7 رۆژ پێش ئێستا

کەرکوک، داعش هێرشی کردەسەر حەشد

هەرێم نیوز
لە هێرشێکی داعشدا لە باشووری کەرکووک، چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا و دوو دیکەش برینداربوون.

 
بەپێی زانیارییەکان، شەوی رابردوو، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشییان کردە سەر بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە گوندی بەشیری سەر بە ناحیەی تازەخورماتوو، لە ئاکامدا چەکدارێکی چەکدارێکی حەشد کوژراوە و دووانی تریش برینداربوون.

لە لایەکی دیکە لە گوندی تاموڕ لە ناوچەی وادی شای، سەربە قەزای داقوق، بەهۆی پێکدادان لەگەڵ ژمارەیەک چەکداری داعش، دوو سەربازی سوپای عێراق برینداربوون.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری عێراق، دەستگیرکردنی پۆستەچی داعشی، لە ناوچەی زاب سەربە قەزای حەویجە راگەیاند.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP