دواین هەواڵ

کلتور‌

 02/05/2021

رۆڵی ماکیاژ لە سینەمادا

ماکیاژی سینەمایی، cinematic makeup

گۆران عوسمان -مۆسکۆ

پرۆسەی بەکارهێنانی تەکنیکی جوانکاری و لەقاڵبدان و قالبدروستکردنە بۆ دروستکردنی کاریگەری جوانکاریی پێشکەوتوو و ڕەنگ کردن و چەندێک کرداری جوانکاری شێواندن لە خۆ دەگرێت، ماکیاژ لە فیلمسازیدا پەرەیەکی یەکچار کاریگەری دروست کردوە لە کاری فیلمسازیدا و رۆڵێکی هێجگار مەزن و دەبینێت لە سەرکەوتنی فیلمێکدا، بەتایبەت ،لەفیلمە ئەفسوناوی و میژوی و ترسناکەکاندا، خەیاڵی زانستیدا، هەروەها بۆ تەواوی کارە سینەمایەکان و ماکیاژ رۆڵی دروست کردنی شێوە و ڕوخساری کارەکتەرەکان و گۆڕینی کەسایەتی و ئەکتەرەکان بەپێ پێویستی کارەکتەرە سینەماییەکان، ماکیاژ رۆڵیکی گەورە دەبینێت.

لەزۆرێک لە بوارەکانی هونەری بینراودا، ئەو ماکیاژە کە لە ماکیاژی کلاسیکی و ئاسایی جیاوازترە، بە تایبەت لە بواری سینەما، شانۆگەری و پێرفۆڕمانس بەکاردەهێنرێ، بەکارهێنانی ئەو ماکیاژەش وێڕای پێویستی هەبوونی کەلوپەلی تایبەت ، پێویستی بە توانا و لێهاتوویی شارەزای تەواو هەیە لە توێکاری لەشی مرۆڤدا، پێویستی بە وردەکاری زۆر هەیە بەوپێیەی کە شێوەی رووخساری هەر کەسێک جیاوازە ئاستی بەکارهێنانی ئەو ماکیاژە جیاواز دەبێت هەروەها بەکارهێنانی ئەو ماکیاژەش لەسەر رووی هەر کەسێک بۆ کەسێکیتر دەگۆڕێت وە شارەزای تەواوی دەوێت بۆ بەکارهێنانی تەواوی ئەو کەرەستە و مادە کیمیاوی و سروشتیانەی بۆ ماکیاژ بەکار دەهێنرێن لەرێگەی ئەم ماکیاژەوە دەتوانرێ شێوەی ئەکتەرەکان بەتەواوی بگۆڕدرێت بۆ شێوەی کارەکتەرێک کە فیلمە دەیخوازێت،

جا گەر کارەکتەرێکی ئەفسوناوی بێت یاخود ڕاستەقینە ، هەروەها دەتوانرێ لە رێگەی ماکیاژەوە برین و جێگەی ئاسەواری روداوەکانی سەر جەستەو چەندین کاری تر بکرێت ، کە لەڕاستیدا بونی نەبێت بێتە جێگەی سەرەنجی بینەر، و بەشێوەیەکی سەرکەوتوو کار لەسەر جەستەی ئەکتەرەکان بکرێت بەشێوەک تەواو لێکچوی واقیع بکرێن و هیچ کەس نەتوانێت بەتەواوی ئەکتەری سەرەکی بناسیتەوە ،

لە دونیای ئێستادا تەکنەلۆژیا کاریگەری گەورەی دروستکردووە لە سەر پێشکەوتنی هونەری ماکیاژکردن و لەرێگەی کاریگەرییەکانی کۆمپیوتەر و زانستە تەکنۆلۆژییەکانەوە زیاتر لە پەرەی سەندوە گرنگی زیاتری پێدرواوە لە فیلمە سینەمایەکاندا بۆتە بەشێکی گەورە و کاریگەر لەهونەری فیلمسازیدا میکیۆسینەمایی چییە؟

ماکیاژی سینەمایی ئەو جۆرەیە کە بۆ بەدەستهێنانی کاریگەریی لەسەر شێوە و فیگەری نوێ دورستکردنی کارئەکتەری سینەمایی، ماکیاژ لەسەر ڕوخسار و لەش، زیادکردن و کەمکردنی جەستە و ، وەک برین و کون و خوێن و سوتان و جوانکردن هتد ، ئەو کاریگەرییانەی کە دەکرێت لە تەوای ئەو شتانەی کە دەبێتە هۆی گۆڕینی ئەکتەر بۆ کارئەکتەری سینەمایی، لە ڕێگەی ڕەنگ و ئامێری پاڵپشتی ماکیاجی وەک کرێم و ڕۆن و ڕووناکی و کاریگەریی، بەش سیلیکۆن، چەندین مادەی کیمیاوی و سروشتی، هەروەها کاریگەریە کۆمپیوتەرەکان چەندین ئامێری تری دیکە کە هەموویان بەشداری دەکەن لە دروستکردنی فیگەرو شێوەیەکی گونجاو بەپێی خواستنی کارەرەکتەوە تەوای کارەکە ،

بۆ نزیکبونەوە لە شێوە و ڕوخساری کارەکتەر و یاخوا بەرهەمهێنانی کارەکتەری ئەفسوناوی کە چیرۆکی و روداوەکانی فیلم دەگێڕنەوە و رۆلی دەبینن ، هاوشێوەی ئەوەی لە فیلمە مێژوویەکان و ترسناکەکان و خەیاڵی زانستیدا بەهەندێ کەسایەتی خوازراو نێو ژیانی واقیعیش، کاری فیلمسازی لە ئێستادا گرنگی یەکجار گەورەی بەکارهێنانی ماکیاژی دەستکرد کە بە "میکیای سینەمایی" ناسراوە، داوە رۆڵێکی بالایی پێداوە بۆ سەرکەوتنی فیلم، ماکیاژی سینەمایی ،

هەندێ ماکیاژ دەکرێت بە زیادکردنی بەشی لەش و پارچەی دەستکردی زیاتر، یاخود دروستکردنی کاکتەری نوێ لە شێوەی بەرگ و شێوەی لکێنراوی بۆ ، بگۆڕێن هەر شتێک و ئەکتەرێک کە ، پێویستە بە شێوەیەکی هاوشێوە بۆ پێستی ئاسایی بجوڵێتەوە کەلەمی جەستە مۆدێلێکی وەک ئەکتەر بۆ هونەرمەندان دروست دەکات بۆ ئەوەی بنەمایەک هەبێت بۆ کارکردن کە ئەمە بە زۆری پێش بەرهەمهێنان بە تەکنیکێک ئەنجام دەدریت کە بە "قاڵبی ژیانی یورستەیشن" ناسراوە بە بەکارهێنانی فۆمی لاستیکی سلیکۆنی پتەو و دژە ئاو ە کە دەتوانرێت بە شێوەیەکی بەربڵاو بۆ پلەی گەرما بەکاربهێنرێ هەروەها مۆدێلی دەستکرد یان ماسک لە بناغەیەکی لاستیکیەوە دروست دەبێت جۆرەکانی ماکیاژ هونەری میکیای سینەمایی لە چەند جۆری سەرەکی جیاوازی هەیە،

کارەکتەری کەسی کە یارمەتی ئەکتەر دەدات کارەکتەرە تاوەکو رۆڵی کەسایەتیە مێژووییەکان سەرلەنوێ ببوژێتەوە بەشێوەیەکی جوان و گونجاو نزیک بونەوە لە کەسایەتی ڕاستەقینە و لە یەک شێوەدا لە یەک فیلمدا دەربکەوێت بۆ نزیککردنەوەی شێوەی ئەکتەر لە زۆرترین گونجاوترین شێوە، و ئەو ماکیای ڕۆتینەی کە تێیدا ئەکتەر دوای داپۆشینی کەموکوڕی دەموچاو و پێست گۆڕینی پرچ و ڕیش و ڕەنگی پێست بۆ باشتر دەرکەوتن لە بەردەم کامێرادا.

لە کاتێکدا کاریگەریی تایبەتی ماکیاژ باوترین جۆرو فۆرمی جیاوازەکانی دەکەونە کاریگەریی تایبەتەوە بە بەکارهێنانی ماسک و بەشی میکانیکی و پلاستیک، بۆ ئەوەی ئەکتەر دروست بکرێت، یان ببیتە دڕندەیەک و ئاژەڵێکی ئەفسوناوی،. بۆیە هەتا بێت هونەری ماکیاژ لە هەموو بوارەکانی ژیاندا پەڕەی پێدەدرێت بەتایبەت لە فیلمسازیدا بۆتە جێگەی گرنگی گەورەیی فیلمسازانی جیهان، سەرکەوتنی فیلم پشت بە ماکیاژی ناوازە دەبەستێت، چەندین نمونەی سەرکەوتووی ماکیاژ لە سینەمادا دادپەروەرانە جاک پیرس _ فرانکشتاین( 1931 ) مۆمیای ( 1932 ) ، پیاوی گورگ 1941 جۆن چامبەرس (هەسارەی زنجیرە فیلمی مەیموونەکان) دیک سمیس (پیاوی گەورەی بچووک، ئێکسئۆرکسیست) ڕیک بەیکەر ( پرۆفیسۆری ئەمریکی لە لەندەن ، پرۆفیسۆر نەت ، پیاوان بە قاتی ڕەشەوە ، چۆن گرینچ کریسمەسیان دزی ) .

تۆم ساڤینی ( هەینی سێزدەهەم ، دەرکەوتنی مردوو ، دەرکەوتنی خشۆکەکان ) (ڕۆب پۆتین) .هاوارد بێرگەر (زنجیرەفیلم) نارینا باوکی ماکیاژی جیهانی یەکێک بەناوی ماکس میلیا یەکێک بەناوی ماکس میلیان فاکتۆر، بوە داهێنەری ماکیاژ لەجیهاندا دواتر بۆ نێو فیلمسازی، ژیاننامەی ماکس میلیان فاکتۆر ماکس فاکتۆر لە ڕوسیا لە خانەوادەیەکی جولەکەی پۆڵەندی لەدایک بووە لە ساڵی1914 کۆچی کردووە بۆ ئەمەریکا و سەقامگیر دەبێت لە لۆس ئەنجلۆس بۆ ئەوەی زیاتر لە پیشەسازی فیلمسازی نزیک بێت .

زانیاری دەربارەی ئەزموونەکانی ماکس فاکتەر بەخێرایی بڵاوبووەوە و لەگەڵ ئەستێرەکانی فیلمی پێشەنگی هالیوود کاری کردووە ، جوانکاریی خۆی دروست کردووە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی گەش جوان بەڵام واقیعیانە لە سەر شاشەکە دەربکرێت هەوەها ، قەڵەمی سێبەری چاو و برۆ دەستی دروست کرد بۆ ئەستێرە ناودارەکانی سینەمایی جیهانی، ماکس میلیان فاکتۆر، لە ساڵی 1872 لە خێزانی جولەکەیەکی پۆڵەندی لە دایک بووە هەر لە منداڵییەوە، ئەو کورە دەبوایە یارمەتی خێزانەکەی بدات کە چەندین منداڵی تریان هەبوو،هەولی داو فێربوون، چۆن بژێوی ژیانیان دروست بکەن ماکسیمیلیان لە تەمەن حەوت ساڵ لەکاتی وەستانی لە بەردەم هۆلی نمایشدا شیرینی دەفرۆشت ، ، پاشان چوە هۆلەکان سەیری دیمەنەکانی سەر شانۆی کرد ، سەری زۆر سوڕما بوو پێی سەرسام بوو .

پاشان لە تەمەنی هەشت ساڵیدا کاری دەرمانسازی لە دوکانێکی بچوکدا و فێری بنەماکانی کیمیا و دەرمانسازی بووە لە تەمەنی نۆ ساڵیدا ، ئیتر لەم دەروازەیەوە ، فێری دروستکردنی قژی ڕاستەقینەی کرد به زەحمەت گه یشته ئەوە ببێتە یەکێک لە دەرهێنەرانی مایکئەپی جیهانی ساڵی 1904 هونەرمەندی بەناوبانگی میکیاپ بەرەو ئەمریکا بەجێ هێشت . مانەوەی بەردەوامی خۆی لە روسیا بە مەترسیدار دائەنا بەهۆی هەستی دژە سامی، لەگەڵ ژن و منداڵەکانی روسیا بەجێی دەهێلێت روودەکاتە ئەمەریکا ناوی کۆچبەرەکە بوو بە (ماکس فاکتەر) لە ئەمەریکا کۆگایەکی نوێ بازرگانی لە سانت لویس کردەوە،

لەگەڵ گواستنەوەی بۆ لۆس ئەنجلس بەرهەمەکان لەسەر ڕەفەی دوکانەکە لە هۆڵیوود بۆلیڤارد لەگەڵ دامەزراوەی " کارگەی خەونەکان " دا لەنێو کۆمەڵگەی نواندندا زۆر بەناوبانگە و لێرە ماکیئە و قژی هەندێک جۆری نوێی دروست کرد کە بە تایبەت لە بواری فیلسازادا بەشێوەیەکی فراوان بەکاردەهێنرا،، ماکس لە ساڵی 1938 لە ئەمەریکا کۆچی دوایی کرد،



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP