هه‌رێم نیوز
وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، كه له به‌شێك له میدیاكان دزه‌ی پێكراو تێیدا نیگه‌رانی خۆی له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له كه‌رتی دیپلۆماسی ئه‌و وڵاته نیشاندابو؛ عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندوه "لێدوانی به‌شێك له به‌رپرسان بۆ ئه‌وان جێگای داخه و ئه‌و جۆره لێدوانانه مایه‌ی سه‌رسوڕمانن"، ئه‌مه‌ش
هه‌ر ئه‌مڕۆ محەمەد جەواد زەریف، لەسەر بڵاوبونەوەی تۆمارە دەنگییەکەی، داوای لێبوردنی لە خانەوادە و لایەنگرانی سولەیمانی کرد.
لە نامەیەکدا زەریف رایگەیاند، لە بڵاوبونەوەی تۆمارە دەنگییەکە هیچ نیازێکی نەبوە، بەڵام هەندێک کەس و لایەن هەوڵیانداوە ئەو پرسە وەکو ئامرازێک بۆ نانەوەی ئاژاوە بەکاربهێنن.
ئاماژەی بەوەشداوە "قاسم سولەیمانی رۆڵی کارای لە سەقامگیری ئاسایش لە ئێران و ناوچەکە هەبوە".
له لایه‌ن كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی /ئێران ئینته‌رناشناڵ/ له له‌نده‌ن، تۆمارێکی دەنگی زەریف بڵاوكرایه‌وه كه تێیدا ئاماژه بە دەستوەردانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران له كاروباری دبلۆماسی ده‌كات.