دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 01/05/2021

چەند زانیاری گرنگ لەسەر دەرونناسی

لەعەرەبیەوە- هێمن مەحمود  

1-زانایانی دەرونناسی دەڵێن: كاتێك وا خۆت دەردەخەیت باوەڕت بەخۆت هەیە ئەمە وادەكات باوەڕت بەخۆت هەبێت تەنانەت ئەگەر واشنەبێت، خۆ دەرخستن بەبەهێزیش وادەكات بەهێزبیت.

2-بەپێی زانستی دەرونناسی: مشتومڕكردن لەگەڵ كەسێكدا خۆشتبوێ‌و باوەڕت پێی هەبێت زۆر بەسودەو دەبێتە هۆی كەمبونەوەی نائارامی‌و خەمۆكی‌و باوەڕ بەخۆبونت دەداتێ.

3-مەلەل‌و بێتاقەتی نامەیەكە لەمێشكتەوە كە ئاگادارت دەكاتەوە پێویستە شتێكی گرنگتر لەوەی ئێستا دەیكەیت ئەنجامبدەیت، ئەم هەستەش ئەگەر لێی تێبگەیت دەبێتە هۆی بەدیهاتنی ئامانجەكانت.

4-لەروی دەرونیەوە: خراپترین شتێك كە مرۆڤ لەژیانی خۆیدا دەیكات ئەوەیە بڕیاری دوركەوتنەوە لەو كەسانە نادات كە لە ڕوی دەرونیەوە بە شێوەیەكی جدی ئازاری دەدەن.

5-تا خۆشەویستیت بۆ كەسێك زیاتر بێت، زیاتر بەرامبەری هەستیارتر دەبیت‌و رەنگە بەبێ ئەهەمیەترین شت كە ئەو بیڵێت كاریگەریت لەسەر دابنێت، چونكە ئەو رۆشتۆتە قوڵترین شوێنی دڵتەوە.

6-بەپێی زانایانی دەرونناسی ئەو كەسانەی لەژیانا شكستیانخواردووە حەزیان لەوەیە بەدوای هەڵەی كەسە سەركەوتوەكاندا بگەڕێن بۆ ئەوەی رەخنەیان لێبگرن‌و لەشان‌و باڵیان كەمبكەنەوە تا هەستبكەن لەوان باشترن‌و هاوكات قەرەبوی ناخی خۆیانی پێبكەنەوە.

7-ئەگەر دەتەوێت قۆناغێكی بەئازارو ناخۆشی ژیانت تێپەڕێنی ئەوا بەتەواوەتی لەناو قۆناغەكەدا بژی، نەخۆت سەرخۆشكەو نە لەبیری خۆتی بەرەوە‌و نەخۆتی لێبشارەوە، تەنها بەڕوبەڕوبونەوە تێیدەپەڕێنی‌و چارەسەری دەكەیت.

8-كاتێك واز لەئیدمانبونی شتێك دەهێنی، یەكەمین شتێك كە روبەڕوی دەبیتەوە لەكاتی كاتە فەراغەكانتا بیركردنەوەیە لەو شتەی وازتلێهیناوە. ئەگەر كاتە فەراغەكانت كوشت ئەوا سەركەوتویت.

9-زانستی دەرونناسی دەڵێت وشەی برینداركەر بۆیە ناونراوە برینداركەر چونكە دەبێتە هۆی برینی راستەقینە لەدەماغدا، چەندین خانەی مێشك لەناو دەبات‌و كێشە لەبیركردنەوەدا دروستدەكات.هەر بۆیە كەسی برینداركراو هەست بەئازاری دەرونی دەكات‌و هەستێكی سلبی هەیەو دەرونی تێكشكاوە.

10-لەڕوی دەرونیەوە: هاوڕێی راستەقینەت ئەو كەسەیە هەر بەقسەكردنت لەگەڵیدا لەكاتی ناخۆشیدا ئەو هەستەت پێدەبەخشێ كەهێشتا هیوایەك ماوەو سەرەڕای هەموو بارودۆخێك تۆ باشیت، دەتوانێت هەمیشە مەزاجت باشبكاو تێڕوانینت بۆ ژیان باشتر بكا..واتە ئەو كەسە بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ وەك هاوكارێكی دەرونی تۆیە بەبێ ئەوەی تۆ، هەستی پێ بكەیت. تۆ سەرسامی چی خاڵێكیت...؟ تۆ بەچی خاڵێك لەم خاڵانە كاریگەریبویت..؟



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP