دواین هەواڵ

وەرزش‌

 پێش 2 هەفتە

كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌ستی گۆشه‌گیری لا دروستبوه‌

  1. هه‌رێم نیوز
    به‌پێی‌ راپۆرتێكی میدیایه‌كی ئیتاڵی، كریستیانۆ رۆناڵدو، هێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس، هه‌ست به‌ گۆشه‌گیری و خه‌مۆكی ده‌كات له‌ یانه‌كه‌یداو هه‌ڵسوكه‌وتی جیاوازی لێده‌بینرێت.

    رۆژنامه‌ی‌ لاگازیتا دیلۆ سپۆرت-ی ئیتاڵی نوسیویه‌تی: كریستیانۆ له‌مدواییه‌دا گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌وكاته‌ی گه‌شته‌ تۆرینۆ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات.

    رۆژنامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌، رۆناڵدۆ وه‌ك راهاتوه‌، له‌ناو یاریگادا هه‌ماهه‌نگی نێوان هاوڕێكانی‌ رێكناخات و پێوه‌ی‌ ده‌رناكه‌وێت چێژ له‌ یاری تۆپی پێ ببینێت، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ خێرا توڕه‌ ده‌بێت و زۆر دوره‌ له‌ یاریچیه‌كانی یانه‌كه‌.

    به‌پێی راپۆرته‌كه‌، له‌وانه‌یه‌ رۆناڵدۆ خۆی دابێت به‌ ده‌سته‌وه‌و ئه‌و كۆششه‌ی‌ نه‌ماوه‌ی‌ له‌ یاریه‌كاندا پیشانی ده‌داو ته‌نانه‌ت ناشیه‌وێت ئه‌و حاڵه‌ته‌ی‌ به‌سه‌ریدا هاتوه‌ بشارێته‌وه‌و به‌ ئاشكرا له‌ناو یاریگا گۆشه‌گیری پێوه‌دیاره‌.

    رۆژنامه‌ ئیتاڵیاكه‌ ئه‌وه‌ی‌ خستوه‌ته‌ڕو، كه‌ له‌وانه‌یه‌ زیاتر نزیك بوبێته‌وه‌ له‌ جێهێشتنی یۆڤانتۆس، هه‌رچه‌نده‌ ده‌نگوباسی رۆشتنی كه‌مه‌، به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا به‌هۆی ده‌رچونی یۆڤانتۆس له‌ خولی‌ پاڵه‌وانه‌كان، بارودۆخی خراپ بوه‌و سێ یاری تێپه‌ڕیوه‌ هیچ گۆڵێكی تۆمار نه‌كردوه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP