دواین هەواڵ

کلتور‌

 پێش 2 هەفتە

مۆسیقا، وه‌ك ده‌رمانی خه‌وی به‌ ساڵاچوان

  1. هه‌رێم نیوز
    به‌گوێره‌ی‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ چینگ ئۆنگی نیشتمانی تایوان ئەنجامدراوە، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر گوێگرتن لە مۆسیقایەکی نەرم و کز راهاتبیت، ئەوە خەوێكی قوڵ چاوه‌ڕێت ده‌كات له‌ شه‌ودا، به‌ڵام ده‌بێت گوێگرتنه‌كه‌ له‌ نیو سه‌عات كه‌متر نه‌بێت.
  2. توێژه‌ران له‌سه‌ر 280 كه‌س له‌وانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان له‌سه‌روی 60 ساڵه‌وه‌یه‌، توێژینه‌وه‌كیان ئه‌نجامداوه‌و گه‌شتون به‌وه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ گوێ له‌ مۆسیقایه‌كی خاو ده‌گرن، خه‌وێكی باشتریان هه‌یه‌ له‌وانه‌ی‌ كه‌ گوێ له‌ مۆسیقای خێرا ده‌گرن.

    به‌گوێره‌ی‌ توێژینه‌وه‌كه‌، گوێگرتن له‌ مۆسیقایه‌كی هێور له‌ نیو سه‌عاته‌وه‌ بۆ سه‌عاتێك بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته‌، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ جۆری خه‌و باش ده‌كات.

    ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، كه‌ مۆسیقای خاو، لێدانی دڵ و هه‌ناسه‌دان خاو ده‌كاته‌وه‌ و فشاری خوێن داده‌به‌زێنێت، به‌وپێیه‌ش پارێزگاری له‌ ئاستی دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانی ده‌كات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP