دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ ژنی دوه‌می به‌سه‌ردا هێنا، ژنێك هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ سوتاند

  1. هه‌رێم نیوز
    ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ شاری ناسریه‌ له‌ باشوری عێراق، ژنێك هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ له‌ كاتی خه‌ودا سوتاندوه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ ژنی دوه‌می به‌سه‌ردا هێناوه‌.

    به‌گوێره‌ی‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ بۆ سایتی /سۆمه‌ریه‌نیوز/ قسه‌ی كردوه‌ "ژنه‌كه‌ نه‌وتی رشتوه‌ته‌ ئه‌و ژوره‌ی‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ تێیدا خه‌وتوه‌، دواتر ده‌رگاكه‌ی‌ توند داخستوه‌ تا رزگاری نه‌بێت".

    دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پیاوه‌كه‌ له‌ خه‌و هه‌ستاوه‌، ویستویه‌تی هه‌ڵبێت، به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌، بۆیه‌ به‌ ناچاری خۆی له‌ناو به‌فرگرێكدا كه‌ له‌ ژوره‌كه‌دا بوه‌ حه‌شارداوه‌ تا ئاگره‌كه‌ دامركاوه‌ته‌وه‌.

    به‌ وته‌ی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، ژنه‌كه‌ به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوه‌و ده‌رودراوسێكان كه‌ ئاگره‌كه‌یان بینیوه‌ به‌ره‌و ماڵه‌كه‌ هاتون و پیاوه‌كه‌یان گواستوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ كه‌ به‌ رێژه‌ی 60% سوتاوه‌و دواتریش گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ شاری‌ ئه‌هواز له‌ ئێران به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن.

    له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ ماده‌ی‌ 405ی‌ كوشتن له‌ یاسای سزادانی عێراق فه‌رمانی گرتن بۆ ژنه‌كه‌ ده‌رچوه‌.






Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP