دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 29/04/2021

ئاگاداری منداڵەکان بن لە جەژندا

د._سۆران_سابر_عثمان پزیشکی_پسپۆڕی_نەخۆشیەکانی_منداڵان

ئەو چەند خاڵەی لە خوارەوە باس کراوە هەمو جەژنەیەک لە نەخۆشخانەکان دوبارە دەبنەوە جا بۆ پاراستنی منداڵەکانتان رەچاوی ئەو خاڵانە بکەن.

1- زۆر گرنگە ئاگاداری منداڵە بچوکەکان بین بەتایبەتی ئەوانەی لە ساڵێک کەمترن لە #قوتدانی چەرەزات و گوێز و فستق و پارچەی لەعابەکاب چونکە زۆر جار منداڵ بەو هۆیەوە خنکاوە.

2- سەبارەت بە یارییەکان پێویستە دایک و باوکان نەیەڵن منداڵەکانیان یاریە ئاگرینەکان بکڕن و بەکاربێنن چونکە زۆر جار بوەتە هۆی سوتانی منداڵان وە هەروەها ڕێگە نەدەن بە بەکارھێنانی ئەو دەمانچەی کە گوللەی ڕەقی تێدایە چونکە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە چاو.

3- چاودێری کردن و پاراستنی منداڵان لە شوێنی یاری کردن، بۆ ئەوەی دوور بێت لە کەوتن و بەربوونەوە لە شوێنی بەرز یان رووداوی نەخوازراو. وە هەروەها سویجی ئۆتۆمبێل نەدرێتە دەستی هەرزەکار و تازە پێگەیشتووان چونکە لەوانەیە ئۆتۆمبێلەکە ببات و کارەسات دروست بکات.

4-ئەو منداڵانەی ڕەبۆيان هەیە یان هەستیاریان هەیە بپارێزرێن لە دوکەڵی بخور و جگەرە و نێرگەلە و بۆن و بەرام بۆ ئەوەی توشی هەناسە تەنگی نەبن.

5-ئەو منداڵانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە ئاگاداریان بین لە خواردنی شیرین زۆر و چاودێری رێژەی شەکرەکەیان و وەرگرتنی دەرمانەکانیان بین بە ڕێکی و لە کاتی خۆیدا نەبادا توشی بەرزبونەوەی لەناکاو و مەترسیداری شەکرە ببنەوە.

6-منداڵەکەت بپارێزە لە سکچو و ڕشانەوە و وشک بونەوە بە چاودێری کردنی خواردنەکانی، زۆر خواردنی ناتەندروست لە جەژندا چەندان منداڵ دوچاری نەخۆشخانە دەکات.

7- بۆ ئەوەی دوور بن لە نەخۆشی کۆڕۆنا وا باشترە ئەو جەژنە تێکەڵی نەکرێت و ڕێنماییە خۆپارێزیەکانیش بەهەند وەربگیرێن. جەژنتان پیرۆز و تەندروست بن 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP