دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 28/04/2021

ئه‌و عابا ره‌شانه‌ی‌ ژنه‌ جوله‌كه‌كانی‌ رزگاركرد له‌ چنگی به‌عس

  1. هەرێم نیوز
  2. ژنه‌ جوله‌كه‌ی‌ عێراق لەیلا مەندەلاوی شور، باس له‌ چۆنیه‌تی هه‌ڵاتنی خۆی و خێزانه‌كه‌ی‌ ده‌كات له‌ عێراق له‌ سه‌ره‌تای‌ حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی‌ رابوردو له‌ رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

    ئه‌و ژنه‌ ده‌رباره‌ی‌ چۆنیه‌تی هه‌ڵاتنیان له‌ عێراق وتویه‌تی: پێش ئه‌وه‌ی‌ له‌ دۆزه‌خی رژێمی به‌عس هه‌ڵبێین، دایكم و پورم چون بۆ بازاڕی سه‌رای له‌ به‌غدادو دو عابای ره‌شی حه‌ریری ئه‌ستوریان كڕی به‌و مه‌به‌سته‌ی‌ له‌كاتی‌ هه‌ڵاتن بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق له‌ هاوینی 1971 له‌ به‌غداده‌وه‌ بۆ كوردستان به‌كاری بهێنین.

    له‌یلا باسی له‌وه‌كردوه‌، واده‌ی‌ هه‌ڵاتنه‌كه‌یان له‌ 12ی ئابدا بوه‌، كه‌شوهه‌وا زۆر گه‌رم بوه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ش عاباو ده‌ستكێشیان له‌ ده‌ستكردوه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ بازنه‌ ئاڵتونه‌كانیان كه‌ وه‌ك به‌رتیل له‌ رێگا به‌كاریان هێناون، بشارێته‌وه‌.

    ئه‌و ژنه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌، پلانه‌كه‌یان بۆ هه‌ڵاتن به‌ عاباكانه‌وه‌ سه‌ركه‌وتو بوه‌ كه‌ وه‌ك مسوڵمان خۆیان نیشانداوه‌.

    له‌یلا به‌ ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌ سه‌نته‌ری كه‌له‌پوری بابل-ه‌ له‌ ئۆر یه‌هودا له‌ وڵاتی ئیسرائیل.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP