دواین هەواڵ

کلتور‌

 28/04/2021

پۆستەرێکی تایبەت و خەیاڵی بۆ میدیا مەستی

ئەلەند ئەکرەم

میدیا مەستی، دەرچووی خوولی ئەکادیمیای ساندهۆرستی سەربازی شاهانەی بەریتانیا، بە شایستەی ڕۆڵ بینین لە فیلمێک یاخوود درامایەک دەزانین، وەک خانمێک لە چەشنی جەنگی و ئاکشن و تاوانکاریی، بۆچی، باشترین بژاردەیە بۆی، چونکە میدیا مەستی، لە ڕووی کردارییەوە تەواو ئامادەیە، چەندین ڕاهێنانی دژواری بینیووە، کە بە زۆر کەم کەس دەکرێت چی ئافرەت یاخوو پیاو، میدیا مەستی، هەم لە ڕووی سەربازییەوە بۆ جەنگ ئامادەکراوە،

هەم بۆ دکتۆری جەنگی ئامادەکراوە، بۆیە تەواو بێکێشەیە لە ڕووی کردارییەوە، هەروەها شێوەی ڕووخساری تەواو گونجاوە، دەمووچاوێکی نەترس و بەجەرگی هەیە و لە پاڵیشی جوانییەکی ئافرەتانەی خۆی هەیە، هەروەها لە ڕووی قسەکردن و دەنگیش کێشەیەکی وەهای نییە، کاتێک ڕۆڵێکی خانم بۆ فیلمێکی جەنگی یاخوود تاوانکاریی و ئاکشن، بێ بیرکردنەوە یەکێکە لە باشترین بژاردە، دەبێتە هۆی جوانییەک و ناوازەییەک لە فیلمەکە یاخوود دراماکە، ئێمە لە توانای خانمە ئەکتەرەکانمان بێ شکین، بەڵام ئەمیش یەکێکە لە هەرە باشترین بژاردەکان.

هیوادەخوازین، ڕۆژێک ئەمانەی باسکرا بێتە بوون و فیلمێکی جەنگی تەواو پرۆفیشناڵ بێتە بوون، بە هاوکاری دەرهێنەرێکی بە ئەزموون و ناوازە و لەگەڵی سیناریۆیەکی تەواو جوان و گونجاو و لەگەڵیدا بەرهەمهێنەرەکان بێنەوە پێشەوە، بێگومان پێش قۆناغی بەرهەمهێنانی فیلمەکە، پێویستی بە چەند ئامۆژگاریییەک و زانیارییەکە لەلایەن دەرهێنەرێکی بە ئەزموون و لێهاتوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم پۆستەرە ببێتە ڕاستەقینە، کە پۆستەرەکە وەک دیارییەک و پیرۆزباییەک لەلایەن ماڵپەڕی (کوردفیلم)ەوە بۆ میدیا مەستی، بۆ دەرچوونی لە خوولی ئەکادیمیای ساندهۆرستی سەربازی شاهانەی بەریتانیا'ی. پۆستەرەکە لەلایەن: زانیار زانا عەبدووڵڵا، ئەندامی ماڵپەڕی کوردفیلم درووستکراوە.

میدیا کامەران فوئاد مەستی، خەڵکی شاری سلێمانی هەرێمی کوردستان'ـە، لەم چەند ڕۆژەی پێشوو لەلایەن پەیجی فەرمی سوپای بەریتانیا'وە ڕاگەیاندرا، کە خوولی ئەکادیمیای ساندهۆرستی سەربازی شاهانەی بەریتانیی بەسەرکەوتووی تێپەڕاند، کە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو لە نێوخۆ و دەرەوە، میدیا مەستی بۆ کەناڵی رووداوی ڕاگەیاند: کە زۆر زەحمەتی بینیووە تا گەیشتووەتە ئاستێک وازبێنێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەناوی کوردەوە بەشداربووە، نەیویستووە وازبێنێت، تا لەسەر کوردستان نەکەوێت، مەبەستی ئەوەیە تا سەری کوردستان نزم نەکات، هەروەها دەشڵێت: "دەگەڕێمەوە بۆ کوردستان دوای تەواوکردنی چەند خوولێکی ترم، خزمەت بە کوردستان دەکەم"، هەروەها میدیا مەستی لە وڵاتی بەریتانیا ڕاهێنانی پێکراوە کە خزمەتی کوردستان بکات، نەک وڵاتی بەریتانیا.  



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP