دواین هەواڵ

وەرزش‌

 27/04/2021

بەزمەکانی چامپیۆنس لیگ دەبینینەوە

دانەر ئەسڵان

بڕیارە ئەمشەو سێ شەممە سەعات 10 یەکەم یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە نێوان هەردوو یانەکانی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی خاوەنی 13 نازناوی چامپیۆنس لیگ و یانەی چێڵسی ئینگلیزی خاوەنی 1 نازناوی چامپیۆنس لیگ بەڕێوە بچێت.

یارییەکە لە سەر یاریگای ئەلفرێدۆ دێستیڤانۆی دووەم یاریگای تایبەت بە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەڕێوە بچێت.

بۆ ئەم یارییە زیدان لە ژمارەیەکی بەرچاو ئەستێرەی بێ بەشە و بە پێکهاتەیەکی جیاوازەوە دەچێتە یاریگاوە لە بەرامبەردا یانەی چێڵسی بە ڕێبەرایەتی ڕاهێنەری نوێ تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی بە ئاستێکی بەرز و پێکهاتەیەکی تەواوەوە ڕووی لە ئەلفرێدۆ دێستیڤانۆ دەکات و سەرجەم یاریزانانی ئامادەن تەنها کۆفاسیچ نەبێت هەروەک پێکهاتەی سەرەکی تۆکمە و بەهێزە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕیاڵ و خەونی گەیشتنەوەش بە یاری کۆتایی تۆماس و کوڕانی هەموو هەوڵێک دەدەن تا بتوانن لە یاری چوونەوە کە ئەمشەو ساز دەکرێت شتێکی باش بکەن تا بۆ یاری گەڕانەوە لە یاریگای سترامفۆرد بریدجی تایبەت بە خۆیان ئاسودەتر بن بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕیاڵ.

ئیدی ئەمشەو هەر چییەک بێت لە نێوان هاوڕێکانی زەیاش و هاوڕێ نوێیەکانی هازارد ئەوا بینەری تۆپی پێ سوودمەند دەبێت و چێژی تۆپی پێ دەبینێت.
ئەمەش پێکهاتەی پێشبینی کراوی هەردوولایە:

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی
گۆڵچی/ کۆرتوا
بەرگریکاران/ ناچۆ، ڤاران، میلیتاو، کارڤەخال
نێوەندکاران/ کروس، مۆدریچ، کاسمێرۆ
هێرشبەران/ بن زیما، ڤینسیۆس، ئەسینسۆ
ڕاهێنەر/ ئیمپراتۆر زیدان
یانەی چێڵسی ئینگلیزی
گۆڵچی/ مێندی
بەرگریکاران/ ڕۆدیگەر، ئەزبیلکویتا، سیلڤا، جیمس
نێوەندکاران/ کانتێ، جۆرجینیۆ، بن چیلویل
هێرشبەران/ مۆنت، هاڤیرز، ڤیرنەر
ڕاهێنەر/ تۆماس تۆخێل



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP