دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

بەفەرمانێك پێشمەرگەی خرایە ناو شانەی ئەمنی عێراق

هەرێم نیوز

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانێکی دیوانی لەبارەی دووبارە پێکهێنانەوەی شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەرکرد، کە بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەش تێیدا ئەندامە. 

بەپێی فەرمانی دیوانی ژمارە 148ی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەسەر فەرمانی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بڕیاردراوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی دووبارە پێکبهێنرێتەوە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە: 
یەکەم: پێکهێنانی شانەی راگەیاندنی ئەمنی بە سەرۆکایەتیی لیوا سەعد مەعن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و ئەندامییەتی هەریەک لە:

1- راوێژکار د. حوسێن عەللاوی، نووسینگەی ئەنجوومەنی وەزیران
2- عەمید محەممەد ئیبراهیم بەیزانی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ( بەرپرسی تیمی کۆکردنەوە و شیکردنەوە)
3- بەڕێوەبەری راگەیاندنی سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپا
4- بەڕێوەبەرایەتی  پرۆسەی دەروونی لە دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق
5- گوتەبێژی دەزگای دژە تیرۆر
6- بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی
7- بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی حەشدی شەعبی
8- بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرماندەیی هێزی وشکانی
9- بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا
10 - بەڕێوەبەری راگەیاندنی  فەرماندەیی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی
11- بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرماندەیی فرقەی تایبەت
12- بەڕێوەبەری راگەیاندنی  هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا- وەزارەتی ناوخۆ
13- بەڕێوەبەری راگەیاندنی  وەزارەتی پێشمەرگە 

دووەم: لیوا یەحیا رەسوول عەبدوڵڵا، گوتەبێژی فەرمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان (جێگری سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی).
سێیەم: لیوای فڕۆکەوان تەحیسن خەفاجی، گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەش ( گوتەبێژی راگەیاندنی شانەکە تایبەت بە هەر کارێک یاخود لێدوانێکی سەربازی) 
چوارەم: ئەرکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی بریتی دەبێت لە:

یەکەم: گەیاندنی پەیامی میدیایی بۆ گەلی عێراق لەبارەی رووداوە ئەمنییەکان و روونکردنەوە لەسەر رووداوە ئەمنییەکانی عێراق.
دووەم: رووبەڕبوونەوەی پروپاگەندەکانی دژ بە هێزە ئەمنییەکان و کار و ئیدارەی ئاسایشی نیشتمانی.

سێیەم: ئاسانکاری پەیوەندیکردن بەهێزە هاوبەشە عێراقییەکان و رووماڵی رووداوە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ کەناڵەکانی عێراقی و عەرەبی و بیانی.
چوارەم: دەرکردنی چاپ و بڵاوکراوە و ئاماری تایبەت بە داتا سەربازی و ئەمنییەکان.
پێنجەم: هاوئاهەنگی هاوبەش لەنێوان وەزارەت و دەزگا و دەستە سەربازی و ئەمنی و هەواڵگرییەکان، بەمەبەستی یەکخستنی داتا و زانیاریی میدیایی و گوتاری میدیایی ئەمنی فەرمی فیدرالی عێراق.

شەشەم: شانەکە هاوئاهەنگی لەگەڵ نووسینگەی سەرۆکوەزیران دەکات و راپۆرتی خولی پێشکێش بە نووسینگەی سەرۆکوەزیران دەکات. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP