توێژه‌رانی زانكۆی به‌ریتانیا، دوای توێژینه‌وه له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك ئه‌و ئه‌نجامه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه چاوداخستن باشترین كاته بۆ بیركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی له‌بیركراون،
له‌و كاته مێشك ته‌واو ئارام ده‌بێت و به وردبینییه‌كی زیاتر له شته‌كان ده‌ڕوانێ،
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا هاتووه، مرۆڤ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی لێی ون ده‌بن، باشتر وایه ڕاسته‌وخۆ چاوی دابخات و بیری لێ بكاته‌وه، ئه‌مه باشترین و خێراترین ڕێگه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی شته ونبووه‌كه.
ئه‌م هونه‌ری چاوداخستنه بۆ زۆر كات و شوێن به‌كاردێت، بۆ نموونه له‌و شتانه‌ی كه ڕۆژانه لێمان ون ده‌بن و به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێین، وه‌كوو كلیلی ئۆتۆمبێل و چاویلكه، یان هه‌ر شتێكی تر كه ڕۆژانه به‌كاریان ده‌هێنین و زوو زووش لێمان بزر ده‌بن.
توێژه‌ران باسیان له‌وه‌ش كردووه، كه ئه‌م هونه‌ره بۆ كاتی تاقی‌كردنه‌وه‌ی قوتابیانیش زۆر سوودی هه‌یه، چونكه كاتێك له هۆڵی تاقی‌كردنه‌وه قوتابییه‌ك شتێك له‌بیر ده‌كات، به‌ڵام پێشتر خوێندوویه‌تی و نایه‌ته‌وه بیری، باشتره چاوی دابخات و ته‌واو مێشكی ساف بكات و بیر له‌و شته بكاته‌وه كه له‌بیری كردوە.