هه‌رێم نیوز
لە وتوێژێكدا كه مانگی شوباتی رابوردو ئه‌نجامیداوه‌و تا ئێستا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه به ده‌ستوه‌ردانه‌كانی قاسمی سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له دیبلۆماسیه‌تی ئێران‌دا ده‌كات و ده‌ڵێت، سلێمانی به فشاری فه‌رمانده دێرینه‌كانی سوپای پاسداران "دیبلۆماتی كردوه به قوربانی شه‌ڕ".
وتوێژه‌كه‌ی زه‌ریف، كه ماوه‌كه‌ی سێ سه‌عاته، دوێنێ یه‌كشه‌ممه بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئێران ئینته‌رناشناڵ-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ كه‌سێك به‌ناوی سه‌عید لیلاز، كه یه‌كێكه له ئابوریناسانی ئێران، ئه‌نجامیداوه‌و بڕیاربوه پاش كۆتاییهاتنی كاری كابینه‌كه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی بڵاوبكرێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌و وتوێژه‌دا ده‌رباره‌ی به ئه‌منی بونی كاروبار‌و په‌یوه‌ندییه نێوده‌ڵه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت "گروپێك له وڵاته‌كه‌مان به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دایه هه‌مو شتێك بكرێت به ئه‌منی و ئه‌وكات رۆڵی ئه‌وان جۆراوجۆر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی وتوه، كه ئه‌و گروپه كه‌مینه‌یه، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانن هه‌ڵوێسته‌كان په‌ك بخه‌ن، توانای ئه‌وه‌شیان هه‌یه شه‌پۆلێكی گه‌وره دروست بكه‌ن".
زه‌ریف پێگه‌ی كه‌سایه‌تییه ئه‌منییه‌كان و دیبلۆماتكارانی به‌پێچه‌وانه‌وه دیوه‌و ته‌ئكیدی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، كه پێویسته بابه‌ته دیبلۆماتییه‌كان به دیبلۆماتكاره‌كان بسپێردرێت و وتویه‌تی، كه "زۆرینه‌ی په‌یكه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌مان له كه‌سانی ئه‌منی پێكهاتوه".
"زۆرینه‌ی په‌یكه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌مان له كه‌سانی ئه‌منی پێكهاتوه"
شکستپێهێنانى ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، له به‌شێكی ئه‌و وتوێژه‌دا ده‌ڵێت، دوای كۆتاییهاتنی رێكه‌وتنی به‌رجام له مانگی شه‌شی ساڵی 2014 تا ئه‌و رۆژه‌ی رێكه‌وتنه‌كه له مانگی 12ی هه‌مان ساڵ كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، چه‌ندین روداو بۆ شكستپێهێنان به رێكه‌وتنه‌كه رویداوه.
زه‌ریف هێرش بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی سعودییه له تاران و گه‌شتی قاسمی سوله‌یمانی بۆ مۆسكۆ، له چوارچێوه‌ی ئه‌و روداوانه له قه‌ڵه‌م ده‌دات كه گروپی كه‌مینه له ئێران بۆ شكستپێهێنانی رێكه‌وتنی به‌رجام ئه‌نجامیانداوه.
له‌وباره‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به راشكاوی ده‌ڵێت، گه‌شتی قاسمی سوله‌یمانی بۆ مۆسكۆ به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاگاداری بێت و به "ویستی روسیا" به ئامانجی "له‌ناوبردنی هه‌مو ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه" كۆتاییهات.
ده‌شڵێت، پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سزا له‌سه‌ر فڕۆكه نیشتمانییه‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هه‌ڵگیراوه، جۆن كیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌مانگی 5ی 2016 هۆشداری پێداوه كه گه‌شتی فڕۆكه‌كانی ئێران بۆ سوریا شه‌ش به‌رامبه‌ر زیادیكردوه.
زه‌ریف باس له‌وه ده‌كات، كه سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری گواستنه‌وه له‌و بابه‌ته بێ ئاگا بون و له ئه‌نجامی ئه‌و فشارانه‌ش كردویانه، سه‌رۆكی فڕۆكه‌وانی ئێران پێی وتون، فشاره‌كانی حاجی قاسمی سوله‌یمانی، هۆكاری زیادبونی گه‌شته‌كانی هێڵی فڕۆكه‌وانی هومایه به‌سه‌ر هێڵی ئاسمانی ماهان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كاتێك له دیدارێكی دوای ئه‌و بابه‌ته به قاسمی سوله‌یمانی وتوه له بری هوما با ماهان گه‌شته‌كان ئه‌نجام بدات، قاسمی سوله‌یمانی پێیوتوه: "هوما ئه‌منیه‌تی زیاتره".
له درێژه‌ی وتوێژه‌كه‌یدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ناوخۆی ئێران‌دا دژن و به‌ر به دانوستانه‌كان ده‌گرن، وتویه‌تی: "تێناگه‌ن، واده‌زانن شه‌ش مانگی تر هه‌مو شتێك وه‌ك خۆی لێدێته‌وه‌و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به ئێران چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن".
قاسمی سوله‌یمانی پێیوتوه: "هوما ئه‌منیه‌تی زیاتره"
بیستنی هێرشه‌كانی ئیسرائیل له‌زاری جۆن كیری-یه‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌شێكی تری گفته‌گۆكه‌دا، سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌ی كه ئیسرائیل ده‌یكاته سەر ئامانجه‌كانی ئێران له سوریا، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، "ئێوه ناتوانن بڵێن چه‌ند كه‌س له سوریا كوژراوه، ده‌بێ جۆن كیری به من بڵێت كه ئیسرائیل 200 جار هێرشیكردوه‌ته سه‌ر ئێوه".
سه‌عیدی له‌یلاز ده‌پرسێت، "مه‌گه‌ر تۆ نه‌تده‌زانی؟" زه‌ریف له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت "ناَ! نا!"
خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكراینیه‌كه‌و هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ینولئه‌سه‌د
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت "ئه‌مه‌ریكا زوتر له‌من هه‌واڵی هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دی بیست، دو كه‌س له فه‌یله‌قی قودس 65 خوله‌ك پێش هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د، چوبونه لای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و پێیان وتبو، له زوترین كاتدا هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا له عێراق".
هێرشه‌كه‌ی ئێران پێنج رۆژ دوای ئه‌وه ئه‌نجامدرا كه له 3-1-2020 قاسمی سوله‌یمانی و هاوڕێكانی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا هێرشیان كرایه سه‌رو كوژران.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف سه‌باره‌ت به خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكراینیه‌كه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه له 8-1-2020 كه هاوكات بو له‌گه‌ڵ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر عه‌ین ئه‌سه‌د، وتویه‌تی: "به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه دابویان له فڕۆكه ئۆكراینیه‌كه، من نیوه‌ڕۆ رۆژی هه‌ینی رۆشتم بۆ دانیشتنێكی تایبه‌ت كه ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌ته‌وه‌یی رێكیخستبو، پێموتن كه هه‌مو جیهان ده‌ڵێت فڕۆكه‌كه به موشه‌ك خراوه‌ته خواره‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی موشه‌كی پێوه‌نراوه بڵێن تا بزانین چۆن ده‌توانین چاره‌سه‌ری بكه‌ین. خوا شاهیده، به‌جۆرێك ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ كردم وه‌ك ئه‌وه‌ی كوفره‌كه‌ی شه‌یتانم وتبێته‌وه. وتیان نا، مانای چیه. بڕۆ بڕۆ تویتێك بنوسه‌و به درۆی بخه‌ره‌وه. كه‌چی له به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه یان له دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌وه ئه‌و ئاغایانه زانیبویان فڕۆكه‌كه به موشه‌ك خراوه‌ته خواره‌وه".
خوا شاهیده، به‌جۆرێك ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ كردم وه‌ك ئه‌وه‌ی كوفره‌كه‌ی شه‌یتانم وتبێته‌وه
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌رباره‌ی قسه‌كانی زه‌ریف چی ده‌ڵێت؟
سه‌عیدی خه‌تیب زاده، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران فایله ده‌نگییه‌كه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، به "پارچه پارچه‌كراو" له قه‌ڵه‌م ده‌دات و ده‌ڵێت: ئه‌و وتوێژه، بۆئه‌وه‌ی له گه‌نجینه‌ی دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تدا هه‌ڵبگیرێت ئه‌نجامدراوه‌و بڕیار نه‌بوه بڵاوبكرێته‌وه".
- باسی له‌وه‌شكردوه، كه نازانرێت كێ ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و به چی مه‌به‌ستێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
- خه‌تیب زاده ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، به وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كان، سه‌رجه‌می ئه‌و فایله ده‌نگییه بڵاوده‌كرێته‌وه كه حه‌وت سه‌عاته.