دانەر ئەسڵان
بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه یارییه‌كانی گه‌ڕی 33 ی خولی كالچیۆی ئیتاڵیا ده‌ست پێ بكات كه تیایدا سێ یاری له نێوان یانه مامناوه‌نده‌كانی كالچیۆ به‌ڕێوه ده‌چن و یارییه‌كانی یه‌ك شه‌ممه ئاگرین ده‌بن كه تیایدا یانه گه‌وره‌كان به تایبه‌ت ئینته‌ری پێشه‌نگ و یۆڤی و ڕۆما و ئه‌تڵانتا یاری خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و یاری لوتكه‌ی خوله‌كه له‌م گه‌ڕه‌دا له شه‌وی دوو شه‌ممه له نێوان میلان و لاسیۆ ده‌بێت كه بۆ هه‌ردوو یانه دۆڕاوه‌كه‌ی گه‌ڕی پێشوو ئاگرین ده‌بێت له‌م گه‌ڕه‌دا كه هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان ده‌ده‌ن تا بردنه‌وه تۆمار بكه‌ن.
لیستی ته‌واوی یارییه‌كان
لیستی یارییه‌كانی ڕۆژ و شه‌وی شه‌ممه
جه‌نه‌وا – سبیزیا
پارما – كرۆتۆنی
ساسۆلۆ – سامبادۆریا
لیستی یارییه‌كانی یه‌ك شه‌ممه
بینفینتۆ – ئۆدینێزی
ئینته‌ر – فیرۆنا سه‌عات 4 ی عه‌سر
فیرۆنتینا – یۆڤینتۆس سه‌عات 4 ی عه‌سر
كالیاری – ڕۆما سه‌عات 7 ی شه‌و
ئه‌تڵانتا – بۆلۆنیا سه‌عات 9.45 ی شه‌و
لیستی یارییه‌كانی دووشه‌ممه
تۆرینۆ – ناپۆلی سه‌عات 7.30 ی شه‌و
لاسیۆ – میلان سه‌عات 9.45 ی شه‌و
ڕیزبه‌ندی خوله‌كه له پێش گه‌ڕی 33:
1/ ئینته‌ر 76 خاڵ
2/ میلان 66 خاڵ
3/ ئه‌تڵانتا 65 خاڵ
4/ یۆڤی 65 خاڵ
5/ ناپۆلی 63 خاڵ
6/ لاسیۆ 58 خاڵ – 31 یاری
7/ ڕۆما 55 خاڵ
8/ ساسۆلۆ 49 خاڵ
9/ سامبادۆریا 42 خاڵ
10/ فیرۆنا 41 خاڵ
11/ بۆلۆنیا 38 خاڵ
12/ ئۆدینێزی 36 خاڵ
13/ فیرۆنتینا 33 خاڵ
14/ جه‌نه‌وه 33 خاڵ
15/ سبیزیا 33 خاڵ
16/ تۆرینۆ 31 خاڵ - 31 یاری
17/ بینفینتۆ 31 خاڵ
18/ كالیاری 28 خاڵ
19/ پارما 20 خاڵ
20/ كرۆتۆنی 15 خاڵ