هه‌رێم نیوز
دەستەی خانەنەشینی عێراق ئاشكرایده‌كات، ملیۆنێك 200 هه‌زار موچه‌ی خانه‌نشینیان راگرتوه به هۆكاری جۆراوجۆر.
ئه‌یاد جبوری، سه‌رۆكی ده‌زگاكه به ئاژانسی هه‌واڵی عێراق /واع/ی راگه‌یاندوه: دو ملیۆن و 500 هه‌زار خانه‌نشینمان هه‌یه، كه به‌شێوه‌یه‌كی فیعلی شایه‌نی موچه‌ی خانه‌نشینین، ملیۆنێك و 200 هه‌زاریش خانه‌نشینی تر هه‌ن كه كارا نه‌كراون به‌هۆكاری جۆراوجۆر، له‌وانه‌ش خانه‌نشینی میراتی هه‌یه و هه‌ندێكیشیان له ژێر وردبینیدان.
جبوری باسی له‌وه‌كردوه، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی وردبینی به‌رفراوانیان ده‌ستپێكردوه‌و 80 هه‌زار دۆسیه‌ی خانه‌نشینیان خستوەته ژێر به‌نده‌وه‌و ئه‌نجامێكی باشیان ده‌ستكه‌وتوه لێیان به‌شێوه‌یه‌ك 45 بۆ 46 هه‌زاریان رونبوه‌ته‌وه شایسته‌ی خانه‌نشینی نین.