دواین هەواڵ

عێراق‌

 22/04/2021

(بە وێنە) تا ئێستا 5 په‌رله‌مانتارى ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌

  1. هه‌رێم نیوز
    لەسەرەتای‌ دەرکەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا، پێنج په‌رله‌مانتار له‌ خولی‌ چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و له‌ فراكسیۆن جیاوازه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

    دواهه‌مینی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌، عەدنان ئەسەدی، سەرۆکی لیستی دەوڵەتی یاسابو، كه‌ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد.
  2.  
  3. پەرلەمانتارەکانی تریش كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابوردودا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ بریتی بون لە: ئارام باڵەتەیی، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان، غەیدا کەمبەش، هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکان، عەلی‌ عەبودی، پەرلەمانتاری‌ رەوتی حیکمە، حوسەین جاسم، هاوپەیمانی فەتح، (بەدر).
  4.  
  5. ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ 328 په‌رله‌مانتار پێكهاتوه‌و ئێستا له‌ خولی چواره‌میدایه‌.
  6.  



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP