دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 22/04/2021

هیچ کاتێك ئاو بە تەنیا مەخۆرەوە با قاشێک لیمۆی تێدا بێت ئەزانی بۆ ؟

 1-ئەگەر ڕۆژانە كوپێك لە گیراوەی ئاو و لیمۆ بخۆیتەوە ئەوە دڵنیاببە لەوەی كۆئەندامی بەرگریت بەهێزە و تۆ دەبیتە خاوەنی تەندروستیەكی باش و توشبوونت بە نەخۆشیە درمەكان زۆر كەم دەبێتەوە .

2-بەهۆی ئەوەی لیمۆ بڕێكی باش دژە ئۆكسێنەرەكان و ڤیتامین سی لە پێكهاتەیدا هەیە ئەمە وادەكات سوودی زۆری بۆ پێست هەبێت و پێست بە گەشاوەی بهێڵێتەوە و لە زیانەكانی تیشكی خۆر بیپارێزێت .

3-ئەو كەسانەی ئارەزوو دەكەن كێشیان داببەزێنن ئەوە دەتوانن سوود وەربگرن لە خواردنەوەی ئەم جۆرە گیراوەیە ، جگە لەوەش خواردنەوەی تێكەڵەی ئاو لیمۆ كۆلیسترۆلی ناو خوێن دادەبەزێنێت و ڕێژەی چەوری سەر جگەر كەمدەكاتەوە و گەدە چالاك دەكات .

4-ئەم خواردنەوەیە دەبێتە هۆی چالاكبونی جەستە و كاریگەری دەبێت لەسەر چالاكیەكانی مرۆڤ و ژمارەی هایدرۆجینی خوێن ڕێكدەخات .
5-جگەر و گورچیلەكان لە هەموو حۆرە ژەهرێك خاوێن دەكاتەوە.

6-كاتێك لەخەو هەڵدەستیت و هەست بە ماندوێتی دەكەیت و پێت وایە ئەو ڕۆژە ناتوانیت كاربكەیت ئەوە تەنها كوپێك ئاو و لیمۆ بخۆرەوە ئەمە وادەكات جەستەت زۆر چالاك بێت چونكە ئەو ڤیتامین سی یەی لە پێكهاتەی لیمۆدا هەیە یارمەتی جەستە دەدات بۆ ئەوەی بڕی پێویست كانزای ئاسن بمژێت لەو خۆراكانەی كە دەیخۆیت و ئەمەش توانا و ووزەیەكی زۆرت پێدەدات .

7-بۆ ئەوەی لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە دوور بیت ئەوە ڕۆژانە پەرداخێك لە تێكەڵەی ئاو و لیمۆ بخۆرەوە ئەمە دەبێتە هۆی وەستاندنی گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان .

8-بۆنی دەم و هەناسە خۆش دەكات ، بەهۆی ئەوەی بڕێكی باش لە دژە بەكتریاكان لەناو پێكهاتەی لیمۆدا هەیە ئەمە وادەكات تەندروستی دەم و ددان بپارێزێت و بۆنی هەناسەش خۆشتر بێت .

9-پێكهاتە و كانزای بەسوودی دیكە لەناو لیمۆدا هەیە ئەمە وادەكات خاوەنی جەستەیەكی تەندروست بیت ئەگەر ڕۆژتنە تەنها یەك پەرداخ لە تێكەڵەی ئاوی لیمۆ و ئاوی خواردنەوە بخۆیتەوە .

10-وزەی پێویست بە جەستە دەبەخشێت .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP