هه‌رێم نیوز
له روداوێكی ناوازه‌دا، له شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، سه‌گێك 20 توله‌ی بوه‌و به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی بگات به ریكۆردی جیهانی، ته‌نها 4 توله‌ی كه‌مه.
سه‌گه‌كه له جۆری پشده‌ره‌و به نه‌شته‌رگه‌ری توله‌كانی لێهێنراوه‌ته ده‌ره‌وه.
خاوه‌نی سه‌گه‌كه وتویه‌تی: ئه‌و سه‌گه جارێكی تر زاوه‌و 14 توله‌ی بوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئاژه‌ڵانی مه‌ریوان باسی له‌وه‌كردوه: له رابوردودا زۆرترین ژماره‌ی توله‌ی دیبێت له سه‌گێك بوبێت 10 توله بوه.
له كتێبی گینیس سه‌گێك له ساڵی 2006 ریكۆردی جیهانی گرتوه‌و 24 توله‌ی به زاینێك بوه.