هه‌رێم نیوز
به‌هۆی پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی ئاسایش و چه‌كدارانی به‌رگری نیشتمانی سه‌ر به رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له قامشلی، تا ئێستا منداڵێك كوژراوه‌و منداڵێكی تریش برینداربوه.
له رۆژی سێشه‌ممه‌وه شه‌ڕو ئاڵۆزی له نێوان هێزه‌كانی ئاسایش و چه‌كدارانی به‌رگری نیشتمانی له شاری قامشلۆ به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ ئاسایشی خۆرئاوای كوردستان له قامیشلی رایگه‌یاندوه، یه‌كه‌كه‌یان هه‌ڵمه‌تێكیان له گه‌ڕه‌كی ته‌ی شاره‌كه ده‌ستپێكردوه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی به‌رگری نیشتمانی سه‌ر به ئه‌سه‌د ده‌ستیانكردوه به ئامانجگرتنی خه‌ڵكی سڤیل.
هێڤی مسته‌فا، هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوخۆی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خۆرئاوا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تی: گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت به میانگیری روسیا نه‌گه‌شتوه‌ته كۆتایی، سه‌رباری پێشێلكارییه‌كانی چه‌كدارانی به‌رگری نیشتمانی و شكاندنی ئاگربه‌ست، به‌ڵام دانوستانه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌یه.