هه‌رێم نیوز
"ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ بچیت بۆ مه‌ریخ، ئه‌وه خۆت بۆ مردن ئاماده بكه" ئه‌مه قسه‌ی ئیلۆن ماسك، سه‌رۆكی كۆمپانیای "سپێس ئیكس"ه له كاتێكدایه مرۆڤایه‌تی خۆی بۆ ئه‌وه ئاماده ده‌كات له‌سه‌ر مه‌ریخ بنیشێته‌وه. به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و گه‌شته مه‌ترسیداره‌و زۆر مردنی لێده‌كه‌وێته‌وه، له وه‌ها حاڵه‌تێكدا ته‌رمه‌كان چیان به‌سه‌ردێت؟
چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر كه‌شتیوانێكی ئاسمانی له رێگه‌ی چون بۆ مه‌ریخ، یان له‌سه‌ر روی مه‌ریخ مرد؟
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یڵی مه‌یڵ، له‌وكاته‌وه‌ی یه‌كه‌م مرۆڤ به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان پێش 60 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌كه‌وت، 21 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌وڵی ئاژانسه‌كان بۆ ناردنی یه‌كه‌مین گه‌شت بۆ سه‌ر مه‌ریخ، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت حاڵه‌ته‌كانی مردن به‌رزببنه‌وه.
ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان و به‌ره‌و هه‌ساره‌ی سور به‌ڕێده‌كه‌ون، به‌لای كه‌مه‌وه ده‌بێت حه‌وت مانگ له‌ناو كه‌پسولێكدابن و به‌ڕێڕه‌وێكدا بڕۆن هه‌رگیز مرۆڤ پیایدا نه‌ڕۆشتوه، ئه‌گه‌ر رزگاریان بو له‌و رێگه‌یه، ئه‌وه ده‌بێت به‌رگه‌ی ئه‌و ژینگه قورسه‌ی جیهانی مه‌ریخ بگرن.
ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ستافه‌كه مرد، ئه‌وه چه‌ند مانگ، یاخود چه‌ند ساڵی پێده‌چێت تا ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گاته‌وه سه‌ر زه‌وی. لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له بۆشایی ئاسماندا بمرێت، چی به‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌یدا دێت؟
شاره‌زایان پێشنیاری چه‌ند رێگه‌یه‌كیان كردوه بۆ له كۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمه، یه‌كێك له‌وانه فڕێدانیه‌تی بۆ ناو بۆشایی تاریك، یاخود شاردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر روی مه‌ریخ، به مه‌رجی ئه‌وه‌ی جه‌سته‌كه بسوتێنرێت تا سه‌ر ئه‌و ئه‌و هه‌ساره‌یه پیس نه‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، خراپترین سیناریۆ كه هه‌تا ئێستا خراوه‌ته‌ڕو ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر كه‌شتیوانه‌كانی تر خواردنیان لێبڕاو هیچ پێخۆرێكیان پێنه‌ما بخورێت، ئه‌وكات ناچار ده‌بن جه‌سته‌ی هاوڕێكه‌یان بخۆن كه له رێگه‌دا مردوه.
گۆڤاری پۆپیۆلار ساینس-ی زانستی ئه‌مه‌ریكی، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، تا ئێستا ناسا هیچ پرۆتۆكۆڵێكی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌كانی مردن له بۆشایی ئاسماندا دانه‌ناوه، به‌ڵام توێژه‌ران له زانسته‌كانی بۆشایی ئاسمان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا چه‌ند رێگه‌یه‌كیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێزه‌وه ته‌رمی كه‌شتیوانێكی ئاسمانی له حاڵه‌تی مردنیدا له بۆشایی ئاسمان له كۆڵ بكرێته‌وه.
به‌ستاندنی ته‌رمه‌كه، یان ئه‌وه‌ی بدرێت به ده‌م بۆشایی ئاسمانه‌وه؟
شاره‌زایان ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ستافه‌كه له كاتی گه‌شته‌كه‌دا كه زیاتره له 170 ملیۆن میل بۆ مه‌ریخ ژیانی له ده‌ستدا، ده‌كرێت جه‌سته‌كه‌ی بخرێته گه‌نجینه‌یه‌كی سارده‌وه، یاخود وشكبكرێته‌وه تا ده‌گاته‌وه سه‌ر سه‌ر زه‌وی. به‌ڵام وشككردنه‌وه به به‌ستاندن له بۆشایی ئاسماندا زۆر جیاوازه له‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی ده‌كرێت، چونكه ئه‌وكات ده‌بێت جه‌سته‌كه بخه‌یته ده‌ره‌وه‌ی كه‌پسوله‌كه، به‌وه‌ش ته‌رمه‌كه له بۆشاییدا ده‌به‌سترێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ستاندنی جه‌سته‌كه نه‌گونجا، هه‌ندێك له شاره‌زایان پێشنیاریان كردوه جه‌سته‌ی مردوه‌كه فڕێ بدرێته بۆشایی ئاسمانه‌وه.
كاترین كۆنڵی، له نوسینگه‌ی پارێزگاری له هه‌ساره‌كانی سه‌ر به ناسا به گۆڤاری "پۆپیۆلار سینس"ی وتوه: "له ئێستادا له‌سه‌ر ئاستی ناسا یاخود له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، هیچ رێنماییه‌كی دیاریكراو نییه له سیاسه‌تی پارێزگاری له هه‌ساره‌كان كه بتوانێت چاره‌سه‌ری كێشه‌ی شاردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی كه‌شتیوانێك بكات له‌وكاته‌ی به‌ڕێوه‌یه بۆ بۆشایی ئاسمان".
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه فڕێدانی جه‌سته‌كه یه‌كێكه له بژارده ئاسانه‌كان، كه له رێڕه‌وی كه‌شتیه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و هه‌ر له‌و شوێنه‌دا ده‌وه‌ستێت كه له كۆڵده‌كرێته‌وه، به‌ڵام به‌بۆچونی شاره‌زایان، ئه‌وكاته‌ش كێشه‌ی ئه‌وه‌ی دێته ئاراوه ئه‌گه‌ر گه‌شته‌كانی تر هه‌مان رێگا هه‌ڵبژێرنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كان، ئه‌وكات موشه‌كه‌كان له‌كاتی چونیان به‌ره‌و مه‌ریخ، ده‌بێت به‌ناو "ده‌ریایه‌ك له ته‌رمدا" بڕۆن.
سوتاندن یاخود شاردنه‌وه له‌سه‌ر روی مه‌ریخ
كاتێك كه گه‌شتیاران ده‌گه‌نه سه‌ر ڕوی مه‌ریخ، له‌وێش روبه‌ڕوی چه‌ندین ئاڵنگاری نوێ ده‌بنه‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ژیانیان، یه‌كێك له‌وانه تیشكدانه‌وه‌یه. به‌پێی داتاكانی رابوردو هه‌ساره‌ی سور، 700 جار زیاتر له زه‌وی روبه‌ڕوی تیشكدانه‌وه ده‌بێت. بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌شتیوانێك له‌سه‌ر روی مه‌ریخ بمرێت، له‌وكاته‌دا شاردنه‌وه‌ی پێویست ده‌بێت، به‌ڵام ناسا سه‌باره‌ت به پیسكردنی هه‌ساره‌كانی تر به میكرۆبی سه‌ر زه‌وی یاسای زۆر توندی هه‌یه.
كاترین كۆنڵی ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیداره به له كۆڵكردنه‌وه‌ی توخمی ئۆرگانیكی (به جه‌سته‌شه‌وه) له‌سه‌ر مه‌ریخ، ئێمه هیچ كۆت و به‌ندێك ناسه‌پێنین تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م میكرۆبه‌كانی سه‌ر زه‌وی بكوژرێن، بۆیه له‌وكاته‌دا سوتاندنی جه‌سته‌كه پێویست ده‌بێت.
خواردنی ته‌رمه‌كه!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه نه‌توانرێت هه‌مو گه‌شتیارێكی بۆشایی ئاسمان بشاردرێته‌وه، به‌ڵام ده‌كرێت بخورێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانی تر بتوانن له ژیاندا بمێنن.
ئه‌م بیرۆكه‌یه به‌پێی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ، ئازاربه‌خش و وه‌حشیانه‌یه، به‌ڵام شاره‌زایان روداوی تێكشكانی فڕۆكه‌یه‌ك له چیای ئه‌ندیز له ساڵی 1972 به بیردێننه‌وه، كه سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه هیچ خواردن و ئامرازێكی په‌یوه‌ندییان له به‌رده‌ستدا نه‌بو، ئه‌و بڕیاره قورسه‌یان دا گۆشتی ئه‌وانه بخۆن كه له كه‌وتنه خواره‌وه‌كه‌دا مردبون تا له ژیاندا بمێنن.
پۆڵ ۆڵب، زانای بواری "ئه‌خلاقی زانستی زینده‌وه‌ر" ده‌ڵێت: سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه رێزێكی زۆرمان هه‌یه بۆ جه‌سته‌و ژیان بنه‌ڕه‌ته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها رێگه‌یه‌ك به خواردنی جه‌سته له به‌رده‌مدا هه‌بو بۆ مانه‌وه له ژیان، ئه‌وه رێگه‌پێدراوه، هه‌رچه‌نده جێپه‌سه‌ند نییه.