دواین هەواڵ

کلتور‌

 21/04/2021

هۆمۆفیل لەفیلمی کوردی،خۆرم بینی

سدیق عەزیز

یەکێک لە فیلمە جوانەکانی موحسین قرمزگول ،فیلمی خۆرم بینی، دیارە موحسین خاوەنی چەند ین فیلمی بە هێزوناوازەیە،بەڵام ئەم فیلمە تەواوی کێشەکانی کوردی لە ڕووی کەلتوری و سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە خستۆتە ڕوو، کێشەی سیاسی کورد لە چوارچێوەی ناو دەسەڵاتی تورکیا، شەڕی نیوان پەکەکە و سوپاسی تورکیا،تۆپبارانی بەردەوامی فڕۆکەکانی تورکیا بۆسەر گوندە کوردیەکان.

ڕاگواستن و چۆڵکردنی گوندەکان بەزۆر،لەگەڵ خستنەڕووی ئەم بابەتە سیاسیانەدا،دەستی بردوە بۆ بابەتێکی زۆرگرنگ و حەساسی ناو کەلتوری کوردی کە ئەویش بابەت وکێشەی هۆمۆفیلەکانە ،کە زۆر کەم یان بەدەگەمەن بەو جوانیە قسەی لەسەرکراوە. لەوانەیە لە ڕوانگەی هەندێک کەسەوە کە ئەمە شەرمەزاریە بۆ کورد و ناکرێت ونابێت ئەو گرفتانەی کەلتوری کوردی بخرێتە سەر شاسەی سینەماکان،هەروەک ئەو ڕەخنانەی لە فیلمی مەستی ئەسپەکانی بەهمەنی قوبادی دەگیرا کە کورد مەشروب دەدەنە ئەسپەکان. فیلمەکە باس لە گوندێكی بچوکی کوردنشێنی سەر سنوری تورکیادەکات،بە هۆی هێرشی بەردەوامی فڕۆکەکانی تورکیاوە،بەناوی بونی هێزی پەکەکە لەو ناوچەیە،ڕۆژانە ڕووبەڕووی تۆپ باران دەبێتەوە.پاشماوەیەک بە زۆر و بەهێزی سوپاس گوندەکەیان پێچۆڵ دەکرێت.

سەرەتای فیلمەکە نیشاندانی هەندێک شێوەی ژیانی گوندنشینە، لە ڕووی کەلتوری ژن هێنان و منداڵ بوون و جیاوازی نیوان کوڕو کچ و گرنگی دانی زۆر بەکوڕ.خێزانێک کە پێک هاتوون لە چەندین براو خوشک،کوڕی گەورە تەنها کچی هەیەو خەون بە وونی کوڕێکەوە دەبینێت،دواجار خەونەکەی دێتە دی،کورێکی دەبێت و لە گوندەکە دەبێتە خۆشی زەماوەند و هەڵپەڕکێ،بەڵام لەکاتی لە دایک بوونی کچەکاندا دەبووە تەعزیە.

دوای ئەوەی گوندەکەیان پێچۆڵ دەکرێت ،ئەم خێزانە ڕوودەکەنە شارێکی گەورەی وەک ئەستەمبوڵ.شار بەمانای شارستانیەت و پێشکەتن و گەشەی تەکنەلۆژیا و ڕۆشنبیری.گوندە کوردیەکان بە هۆکاری سیاسی و بەرگری کردنیان وەک نەتەوە لە خۆیان، بێبەشن لەهەموو ئەو گەشە کەلتوری و پێشکەتنە گەورانەی لەشارەکاندا بوونی هەیە.ئەم خێزانە بە زمانی جیاوازو کەلتوری جیاوزو ڕەوشتێکی جیاوازەوە ،خاوەن ئەقڵێکی گوندنیشینی ،لەئەستەمبوڵ خۆیان دەبیننەوە.ئەم خێزانە ڕووبەڕووی زۆرێک لە کێشە کەلتورەیەکان دەبنەوە،جگە لە کێشەی نەتەوایەتی وەک کوردێک. یەکێک لە براکان هۆمۆیە و هەردوو ڕەگەزی نێرومێ تێدایە، لەهەڵسوکەوت و قسەکردن و مەیلی ڕۆژانە زیاتر نزیکە لە ڕەگەزی مێینەوە،هەر لەبەر ئەم هۆکارەش لەلایەن براکان و خەڵکیەوە توشی ئازاردان دەبێتەوە و زۆر جار دەبێتە جێگای گاڵتەپێکردنی.

کاتێک دەگەنە ئەستەمبوڵ،شارێکی کراوە،شارێک کە بەبەشێک لەئەوروپا دادەنرێت و ئازادیەکی زۆری تێدایە،ئەم کوڕە خۆی دەدۆزێتەوە، مەیلەکانی خۆیی وخەزەکانی خۆی نیشان دەدات کە زیاتر وەک کچێک خۆی نمایش دەکات.

دەکەوێتە عەشقی کوڕێکی وەک خۆی کە دراوسێیانە،تا ئەوەی دەبێتە هاوڕیی گروپێک کە شەوانە بە جلی ژنانەوە لەسەر جادەکان دەوستن.کاتێک براکانی بەمەدەزانن هەوڵی کوشتنی دەدەن،ئەویش لەماڵ ڕادەکات ولەگەڵ ئەو گروپەدا لەخاونویەکدا ژیان دەکەن.

داوی گەڕانێک زۆر شەوێک لەلایەن برایەکیەوە دەکوژرێت. فیلمەکە پڕە لەوردەکاری ژیانی ڕۆژانەی ئەم خێزنە کوردە لەناو شارێکی گەروەرەی وەک ئەستموبوڵدا،گرفتەکانیان کێشەی دۆزینەوەی کارو مەعیشەتی ڕۆژانیان،دەبنە خێزانێکی پەرتەوازە ،خێزنێک کە بونەتە قوربانی سیاسەتی ڕژمێکی فاشیزمی وەک دەسەڵاتی تورکیا.ئەم خێزانە نیشتمانیان،زمانیان،کەلتوریان،پەیوەندیەکانیان،بووە قوربانی فکری ناسیۆنالیزمی تورکی.

فیلمەکە لە ڕووی ئاکتین و دەرهێنانەوە لە ئاستێکی هونەری باڵادایە. تێبینی:فیلمەکە بەزمانی کوردی و تورکیە،بەڵام زیاتر بەفیلمێکی تورکی ناسراوە.بەڵام لەڕووی شوێن و جل وبەرگ وئەجوائی فیلمەکە تەواو کوردیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP