هەرێم نیوز
رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی و ئابوری، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، ئه‌ركی له پێشینه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م دابینكردنی موچه‌ی ته‌واوه بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و پاش هاتنی پارە لە بەغداوە، هەوڵدەدەین لێڕینى موچەی موچەخۆران نەمێنێت.
تەئکیدی لەوەشکردوەتەوە: ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌رمان و بڕیارانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ك خۆیان له ده‌روازه‌كان جێبه‌جێ بكرێت، داهاتی هه‌رێم 10 ئه‌وه‌نده زیاتر ده‌بو.
به‌غدا پاره ده‌نێرێت؟
حه‌ملان وتویه‌تی: "له چه‌ند رۆژی رابردودا، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رێنمایی تایبه‌تی له باره‌ی جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی 2021ی ده‌ركرد. ئێمه‌ش وه‌ك هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناردوه و پابه‌ندی هه‌رێمی بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه ده‌ربڕیوه و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستانیش، نامه‌ی ره‌سمیان ناردوه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و پابه‌ندبونی ده‌ربڕیوه".
رونیشیكردوه‌ته‌وه: "چاوه‌ڕێین ئه‌وان وه‌ڵام بده‌نه‌وه و دو شاند ئاماده‌ن بچنه‌وه به‌غدا، ئه‌وانیش شاندی باڵای حكومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌روه‌ها تیمی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و پلاندانان و سامانه سروشتییه‌كان ئاماده‌ن بچنه به‌غدا بۆ پێدانی رونكردنه‌وه ئه‌گه‌ر پێویست بكات".
ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه: "له دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق، شاندی ته‌كنیكی و سیاسی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ن بچنه‌وه به‌غدا و ئه‌مڕۆش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه راسپێردران بۆ ئه‌و بابه‌ته".
هاوكات رێباز حه‌ملان ئاماژه‌ی به‌وه داوه: "ئه‌و رێنماییه‌ی ئه‌وان ده‌ریان كردوه، ده‌بێت بۆ ئێمه‌شی بنێرن و كۆمه‌ڵێك ورده‌كاری تێدایه. بودجه له مانگی یه‌ك تا كۆتایی مانگی 12 كاری پێده‌كرێت و پێویسته میكانیزمی جێبه‌جێكردنی به ئێمه بوترێت و چه‌ند مانگی رابوردو چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و نرخی سۆمۆ چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
موچه چۆن دابه‌شده‌كرێت له‌مه‌ولا
رێباز حه‌ملان، باسی له‌وه‌كردوه، له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتو ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێته‌وه‌و وتویه‌تی: پێمان باش بو پشكی هه‌رێم له به‌غداوه بێت، ئه‌گه‌ر هاتبا، ئه‌وكات وه‌زاره‌تی دارایی به‌رچاوی رون ده‌بو ئایا لێبڕین بمێنێ یان رێژه‌ی كه‌مبكاته‌وه یاخود هه‌ر نه‌مێنێ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌هاتوه، ئێمه سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتو، مووچه دابه‌شده‌كه‌ین.
حه‌ملان رونیكردوه‌ته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌گوێره‌ی داهاتی به‌ر ده‌ستی موچه دابه‌شده‌كات. به‌م خۆگونجانه‌ی ئێستا كه %21ی ده‌بڕدرێت، پێویستمان به 720 ملیار دیناره بۆ دابینكردنی موچه. ئه‌گه‌ر مووچه‌ی كامڵ بدرێت، پێویستمان به 895 ملیار دیناره. ئێستا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داهات كه‌متر له‌به‌رده‌سته، بۆیه %21ی كه‌مكراوه‌ته‌وه. هێشتا بڕیاریش نه‌دراوه، موچه چۆن دابه‌ش ده‌كرێت، چه‌ند داهات زیاتر بێت لێبڕین كه‌متر ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌شی وتوه، به بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ر پاره‌یه‌ك له به‌غداوه بێت، پێشینه‌ی ئه‌ركی حكومه‌ت دابه‌شكردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانه.
تەئکیدیشی کردوەتەوە: به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی عێراق بێت، لێبڕین كه‌متر ده‌بێته‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌ر نه‌مێنێت.
بودجه‌ی هه‌رێم ئاماده ده‌كرێت
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، رێباز حه‌ملان باسی له ره‌شنوسی بودجه‌ی هه‌رێم كردوەتەوەو لەوبارەیەوە دەڵێت: به گوێره‌ی ئه‌و داهاته‌ی پشكی هه‌رێمه و به‌شێكی له‌سه‌ر بنه‌مای %50ی داهاتی ناوخۆیه كه بۆمان ده‌مێنێته‌وه. وه‌زیرانی دارایی و پلاندانان ورده‌كاریان خستووه‌ته به‌ر ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێم.
: جێی داخه له 2013ه‌وه به هۆی بڕینی پشكی هه‌رێم، تا ئه‌مساڵ هیچ بودجه‌یه‌ك نه‌نێردراوه‌ته په‌رله‌مان. ئه‌مه كارێكی گه‌وره‌یه كابینه‌ی نۆیه‌م بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره سه‌رجه‌م داهاته‌كانی هه‌رێم به داهاتی نه‌وته‌وه ده‌خرێته بودجه‌وه. دواتریش سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت و قه‌رز و پابه‌ندییه‌كانی حكومه‌ت ده‌چنه بودجه‌وه و ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ خه‌ڵك ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
بڕیار بوو، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ره‌شنوسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند بكات و ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی بكات، به‌ڵام له‌به‌ر هۆیه‌ك په‌سندكردنه‌كه‌ی دواخرا بۆ هه‌فته‌ی داهاتو.
له‌وباره‌یه‌وه، رێباز حه‌ملان ئاشكراشیكرد، یه‌ك خاڵ پرۆژه‌كه‌ی دواخستوه بۆ هه‌فته‌ی داهاتو؛ له ساڵانی رابردودا، له‌وانه 2010 و 2011 و 2013، حكومه‌تی عێراق ساڵانه 12 تا 13 ملیار دۆلاری ناردوه بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه تا ئێستا هزرێك لای وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێم هه‌یه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌و ژمارانه ده‌نێرنه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، ئێمه‌ش ناتوانین له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ژماره‌كان دابنێن، چونكه توشی كورتهێنانێكی گه‌وره ده‌بین. جارێكی دیكه وه‌زاره‌ته‌كان راسپێردران ئه‌و ژمارانه دابه‌زێنن بۆ ژماره‌یه‌كی كه‌متر و به گوێره‌ی داهاتی ئێستای هه‌رێم دابنرێت.
داهاتی ناوخۆ چه‌نده؟
رێباز حه‌ملان باسی له‌وه‌كرد، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه داهاتی ناوخۆ زیادیكردوه و نرخی نه‌وت هه‌ڵكشاوه و داهاتی خاڵه سنورییه‌كان زیاتر بوه، به هۆی ئه‌و چاكسازییه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێكردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، قسه زۆره له‌سه‌ر قاچاغچێتی، به‌ڵام چاكسازییه‌كان وایكردووه، رێكخستنه‌وه‌یه‌كی باش بكرێت و خه‌رجی كه‌مكراوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش وایكردووه، داهات زیاتر بێت و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی مانگانه بتوانرێت 720 ملیار دینار مووچه دابین بكرێت. ئێستا ئه‌وه چه‌ند مانگێكه حكومه‌تی هه‌رێم به بێ به‌غدا موچه دابه‌ش ده‌كات.
دوپاتیكرده‌وه، داهاتی ناوخۆ مانگ به مانگ سه‌رو خوار ده‌كات، به‌ڵام تێكڕاكه‌ی ئه‌وه‌یه، موچه‌ی پێ دابین ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: چه‌ندین جار باسمان كردوه، حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا پابه‌ندی مووچه‌ی له ئه‌ستۆ نییه، به‌ڵكو پابه‌ندیی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنان، فرۆشتن، خزمه‌تگوزاری نه‌وتی له ئه‌ستۆیه. قه‌رزاری ئه‌و كۆمپانیایانه‌ین كه كاریان بۆ حكومه‌ت كردووه. به‌شێكی بۆ به‌گه‌ڕخستنی فه‌رمانگه‌كانه و خه‌رجی كه‌رتی ته‌ندروستی و ژینگه‌پارێزی شاره‌كانمان له ئه‌ستۆیه. به‌راورد به وڵاتێكی وه‌ك لوبنان، كه ده‌وڵه‌ته ببینن توشی چ گرفتێكی گه‌وره‌ی پاك‌و خاوێنی بوه. خه‌رجی فڕۆكه‌خانه و خه‌رجی كڕینی كاره‌بامان له ئه‌ستۆیه و زۆربه‌ی هاوبه‌شان و كۆمپانیاكان خه‌رجی كاره‌با ناگه‌ڕێننه‌وه بۆ حكومه‌ت.
چه‌ند داهات بۆ حكومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه؟
رێباز حه‌ملان له باره‌ی داهاتی حكومه‌ت و زیادبونی به‌هۆی چاكسازییه‌وه وتی: ناتوانم ژماره‌یه‌ك ورد بڵێم، به‌ڵام به‌و چاكسازییه‌ی كراوه و به رێكخستنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت و نا نه‌وتی نه‌مانده‌توانی موچه به بێ به‌غدا بده‌ین. چوار مانگه حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ر 30 رۆژ جارێك موچه ده‌دات. ئه‌مه‌ش له سایه‌ی ئه‌و چاكسازیانه‌یه له كابینه‌ی نۆیه‌م كراون.
ئه‌وه‌شی وت: ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان له بری ئه‌وه‌ی له میدیادا فشار دروست بكه‌ن و كۆسپ دروست بكه‌ن بۆ حكومه‌ت، بتوانن چاكسازییه‌كی راسته‌قینه له‌سه‌ر سنوره‌كان بكرێت و فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت له ده‌روازه‌كان جێبه‌جێ بكرێت، 10 ئه‌وه‌نده‌ی دیكه داهات بۆ هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌توانین لێبڕین چاره‌سه‌ر بكه‌ین.