هه‌رێم نیوز
بەپێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه ئه‌نجامه‌كه‌ی له گۆڤاری (سپۆرتس میدیسن) بڵاوبوه‌ته‌وه، وه‌رزشكردنی رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆناو وه‌رگرتنی ئه‌نجامێكی باش له‌و ڤاكسینانه‌ی دژ به‌و ڤایرۆسه دروستكراون.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌نجامدانی وه‌رزشی رێك‌وپێك و به‌رده‌وام، مردن به‌هۆی نه‌خۆشییه ڤایرۆساوییه‌كانی هاوشێوه‌ی كۆڤید 19 به رێژه‌ی سێیه‌ك كه‌مده‌كاته‌وه‌و گریمانه‌ی توشبون به ڤایرۆسه‌كه به رێژه‌ی 31% داده‌به‌زێنێت.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك توێژه‌ر له زانكۆی گلاسكۆ كالدۆنیان له ئوسكتله‌ندا ئه‌نجامیانداوه، ئاماژه به‌وه دراوه وه‌رزشكردن بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك له رۆژێكداو 150 خوله‌ك له هه‌فته‌یه‌كدا، به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.
سه‌باره‌ت به وه‌رزشه‌كانیش وتویانه، رۆشتن و راكردن و لێخوڕینی پاسكیل و مه‌شقه‌كانی به‌هێزكردنی جومگه له‌و وه‌رزشانه‌ن كه به‌رگرییه‌كانی له‌ش به‌هێز ده‌كه‌ن.
هاوكات باسیان له‌وه‌كردوه، كه وه‌رزشكردن واده‌كات ڤاكسینه‌كانی دژ به كۆرۆنا به رێژه‌ی 40% كارا بێت.