دواین هەواڵ

ئابوری‌

 21/04/2021

له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا نزیكه‌ی‌ 7.5 ملیار دۆلاری عێراق بۆ ئێران رۆشتوه‌

هه‌رێم نیوز
وتەبێژی‌ به‌رژه‌وه‌ندی گومرگه‌كانی‌ ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ساڵی رابوردوی‌ داراییاندا، 25,670,392 تۆن كاڵایان بۆ عێراق هه‌نارده‌كردوه‌ كه‌ بایی 7  ملیارو 448 ملیۆن و 431 هه‌زار و 673 دۆلار بوه‌.

روحوڵای له‌تیفی، وتەبێژی‌ به‌رژه‌وه‌ندی گومرگه‌كانی‌ ئێران ئه‌مڕۆۆ له‌ لێدوانێكدا به‌ میدیاكانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ راگه‌یاندوه‌، ئێران له‌گه‌ڵ 15 وڵاتدا بازرگانی ده‌كات، به‌ڵام عێراق له‌ ریزی‌ پێشه‌وه‌ی‌ ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ كاڵای ئێرانی بۆ ده‌نێردرێت.

به‌ وته‌ی‌ روحوڵا، له‌ كۆی ناردنی كاڵای بازرگای بۆ ئه‌و 15 وڵاته‌، له‌ ساڵی رابوردوی داراییدا 36.5 ملیار دۆلاریان ده‌ستكه‌وتوه‌و له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش  7  ملیارو 448 ملیۆن و 431 هه‌زار و 673 دۆلاریان له‌ عێراق ده‌ستكه‌وتوه‌.

لەلایەن بەرەی دژى دەستوەردانی ئێران لە کاروباری ناوخۆیی عێراق، بەردەوام تاران بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە رێگە نادات ژێرخانى ئابوری و بازرگانى لە عێراق ببوژێتەوە بۆ ئەوەى وەک بازاڕێکی کراوە بە روی ساغکردنەوەى کاڵا ئێرانییەکاندا بمێنێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP