دانەر ئەسڵان
یارییه‌كانی گه‌ڕی 32 ی خولی كالچیۆی ئیتاڵیا له هه‌ر سێ شه‌وانی سێ شه‌ممه و چوار شه‌ممه و پێنج شه‌ممه به‌ڕێوه ده‌چن كه تیایاندا چه‌ند یارییه‌كی لوتكه ئه‌نجام ده‌درێن به تایبه‌ت له شه‌وی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو كه دوو یاری به‌ڕێوه ده‌چن هه‌ردووكیان لوتكه ده‌بن كه یه‌كه‌میان له نێوان گورگه‌كانی ڕۆما و ئه‌تڵانتا ده‌بێت و دووه‌میشیان له نێوان هه‌ردوو یانه‌كانی ناپۆلی و لاسیۆ ده‌بێت له كاتێكدا هه‌ریه‌ك له ئینته‌ر و میلان و یۆڤی سبه‌ی چوار شه‌ممه یاری ده‌كه‌ن.
یارییه‌كانی خوله‌كانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامن و كێشه‌كانی 12 یانه‌كه‌ش به ته‌واوه‌تی باڵی به سه‌ر تۆپی پێ له ئه‌وروپا كێشاوه و پێ ناچێت به‌م زوانه چاره‌سه‌ر بكرێت و وڵاتانی ئه‌وروپا له ئێستادا پێوه‌ی گیرۆده بوون كه ئیتاڵیاش به سێ یانه له نێو گه‌رمه‌ی ئه‌و كێشانه‌دا بوونی هه‌یه.
لیستی سه‌رجه‌م یارییه‌كان
ئه‌مشه‌و سێ شه‌ممه
فیرۆنا – فیرۆنتینا سه‌عات 9.45 ی شه‌و
لیستی یارییه‌كانی چوار شه‌ممه
میلان – ساسۆلۆ سه‌عات 7.30 ی شه‌و
بۆلۆنیا – تۆرینۆ
یۆڤی – پارما سه‌عات 9.45 ی شه‌و
ئۆدینێزی – كالیاری
جه‌نه‌وا – بینفینتۆ
كرۆتۆنی – سامبادۆریا
سبیزیا – ئینته‌ر سه‌عات 9.45 ی شه‌و
لیستی یارییه‌كانی شه‌وی پێنج شه‌ممه
ڕۆما – ئه‌تڵانتا سه‌عات 7.30 ی شه‌و
ناپۆلی – لاسیۆ سه‌عات 9.45 ی شه‌و
ڕیزبه‌ندی خوله‌كه له پێش گه‌ڕی 32:
1/ ئینته‌ر 75 خاڵ
2/ میلان 66 خاڵ
3/ ئه‌تڵانتا 64 خاڵ
4/ یۆڤی 62 خاڵ
5/ ناپۆلی 60 خاڵ
6/ لاسیۆ 58 خاڵ – 30 یاری
7/ ڕۆما 54 خاڵ
8/ ساسۆلۆ 46 خاڵ
9/ فیرۆنا 41 خاڵ
10/ سامبادۆریا 39 خاڵ
11/ بۆلۆنیا 37 خاڵ
12/ ئۆدینێزی 36 خاڵ
13/ جه‌نه‌وه 32 خاڵ
14/ سبیزیا 32 خاڵ
15/ فیرۆنتینا 30 خاڵ
16/ بینفینتۆ 30 خاڵ
17/ تۆرینۆ 30 خاڵ - 30 یاری
18/ كالیاری 25 خاڵ
19/ پارما 20 خاڵ
20/ كرۆتۆنی 15 خاڵ