دواین هەواڵ

وەرزش‌

 19/04/2021

دواجار پیرێز چی کرد لە تۆپی پێدا

12 یانەی ئەوروپا 6 لە ئینگلتەرا و 3 لە ئیسپانیا و 3 لە ئیتاڵیا بڕیاری خولی سوپەری ئەوروپایان پەسەند کرد لە وەرزی داهاتۆوە بە سەرۆکایەتی فلۆرینتینۆ پیرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید.

هەر پاش ڕاگەیاندنی هەواڵەکە فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان FIFA و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا UEFA بەیاننامەی توندی خۆیان لەو بارەیەوە بڵاو کردەوە کە میدیای ئەوروپای تەنی

١/ ئەو یانانەی لەو خولەدا یاری دەکەن لە ئەوروپا و لە خولە ناوخۆییەکانی وڵاتەکان بێ بەش دەکرێن.
٢/ ئەو یاریزانانەی لەو خولەدا بەشداری دەکەن لە یۆرۆ و لە مۆندیال بێ بەش دەکرێن.
٣/ یانەکانی ئینگلتەرا بێ لەو 6 یانەیە لیڤەرپول و مان سیتی و تۆتنهام و مان یونایتد و ئەرسیناڵ و چێڵسی مافی بەشداری کردنیان دەبێت لە چامپیۆنس لیگ و یۆرۆ لیگ

٤/ یانەکانی ئیسپانیا ڕیاڵ و بەرشەلۆنە و ئەتڵەتیکۆ دوور دەخرێنەوە لە شوێنی ئەوان یانەی تر لە ئیسپانیا بەشداری چامپیۆنس و یۆرۆپا لیگ دەکەن.
٥/ یانەکانی یۆڤینتۆس و ئینتەر و میلان لە بەشداری ئەوروپی دوور دەخرێنەوە لە شوێنی ئەوان یانەکانی تری ئیتاڵیا بەشداری دەکەن.
٦/ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و یۆرۆ لیگ پێ دەچێت لە هەفتەی ئاییندە بەڕێوە نەچن و ڕابگیرێن.
٧/ یانەی پاریس سانجێرمان بڵاوی کردەوە بە هیچ جۆرێک یاریزان بەو یانانە نافرۆشێت کە بەشداری ئەو خولە دەکەن.
٨/ سەرۆکی فەڕەنسا سوپاسی یانەکانی وڵاتەکەی کرد کە نەچوونە نێو ئەو پلانەوە کە بۆ تێکدانی تۆپی پێ داڕێژرا.
٩/ یانەکانی ئەڵمانیا لە پێش هەموانیشەوە بایرن میونخ بە ڕەسمی دژایەتی خۆیان بۆ ئەو خولە ڕاگەیاند و بە هیچ جۆرێک لە ئەڵمانیا یانەیەک بەشداری ناکات لە خولی سوپەردا.
١٠/ هەر یانەیەک ئامادە بێت بەشداری ئەو خولە بکات بڕی ٣ ملیار و نیو یۆرۆ وەردەگرێت.
بە دڵنیاییەوە ئەم هەواڵە وەستانی نییە و لاستیکی یە و بە دوای خۆی دا چەندان و چەندان بابەتی تر دەهێنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP