تەکنەلۆژیای ماڵی زیرەک یاخود بە خۆکارکردنی ماڵەکان بنیادنانی ماڵێکی زیرەکە کە تیایدا خۆکارانە کۆنتڕۆڵی ڕووناکی و پلەی گەرمی و سیستەمەکانی بینین و بیستن و سیستەمەکانی چاودێری و چەندین کەل و پەلی دیکە دەکرێت.
پێویستە جێگایەکی سەرەکی هەبێت بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی هەموو ئامێرەکان لە یەک جێگاوە، دەکرێت ڕوونمای تایبەت بەم کارە لەناو ماڵەکەدا هەبێت، دەشکرێت کارەکە لە ڕێگای پڕۆگرامی کۆمپیوتەر و ئەپڵیکەیشنی مۆبایلەوە بێت، یان تەنانەت لە ڕێگای هەژمارێک لەسەر وێب یاخود ئینتەرنێت.
لە ئێستادا کۆمەڵێک کۆمپانیای زۆر پێشبڕکێیانە لەم بوارەدا و بەهای بازاڕی خۆکارکردنی ماڵەکان لە ساڵی ٢٠١٣دا ٥.٧٧ ملیار دۆلاربوو و پێشبینی دەکرێت ساڵی داهاتوو ئەم بەهایە بگاتە ١٢.٨١ ملیار دۆلار.
بەربڵاوترین کێشەی ئەم پڕۆسەیە پرسی ئاسایش و سەلامەتییە، ئامێرە کۆن و هەرزانەکان ڕادەوەستن لە پێگەیشتنی ئەپدەیت(نوێکردنەوە) و زۆر جار کەلێنی ئاسایش تیایاندا بەدی دەکرێت کە دەکرێت ڕێخۆشکەربێت بۆ هاککردنیان.