هەرێم نیوز
پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشی کوردستانی ئێران، لە رۆژی سێشەمەوە لە شاری سلێمانی بێ سەروشوێنە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنوسی لە بەردەستدا نیە.
بە گوێرەی راپۆرتێكی رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ، پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ناوی "سمکۆ بەنەفشی" تەمەن 35 ساڵ كه خەڵکی شاری سنەیه، لە رۆژی سێشەمە 24ی 13نیسان لە شاری سلێمانی هەرێمی کوردستان بێ سەروشوێن بوە و هیچ هەواڵێک سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نیە.
رێكخراوهكه له زاری سهرچاوهیهوهكهوه ئاشكرایكردوه، سمکۆ بەنەفشی رۆژی سێشەمە بە ئۆتۆمبێلێکی حیزبی چۆتە دەرەوەی بنکەکانی ئەو حیزبە لە نزیک سلێمانی و بێ سەروشوێن بوە.
ئهوهشی وتوه، "ئەو ئۆتۆمبێلە کە سمکۆ پێی چۆتە دەرەوەی بنکەکانی کۆمەڵە هەر ئەو رۆژە لە نزیکی "بهنزینخانهی سارا" دۆزراوەتەوە کە هیچ ئاسەوارێکی روداوی هاتوچۆ یان روداوێکی دیکەی پێوە نەبوە."
رێكخراوی ههنگاو باسی لهوهكردوه، "کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، سەرەڕای تێپەڕبونی چوار رۆژ لە بێ سەروشوێنبونی سمکۆ بەنەفشی، تا ئیستا هیچ لێدوانێکی فەرمییان نەداوە. ئەندامێکی ئەو حیزبە بە هەنگاوی راگەیاند کە کۆمەڵە چاوەڕیی وهڵامی ئیدارەی ئاسایشی سلێمانییە بۆیە تا ئیستا هیچ لێدوانێکی لەوبارەوە نەداوە."
بەپێی ڕاپۆرتەکە "سەرەتای ئهم مانگه سەرۆکایەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە راگەیاندراوێکدا هەواڵی تێرۆرکردنی دو ئەندامی خۆی لە شاری پێنجوێنی سەربە پارێزگای سلێمانی راگەیاند."
هاوكات ئهوهشی خستوهتهڕو، "کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵانی رابوردودا هەوڵی رفاندن یان تێرۆرکردنی چالاکانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نێو خاکی هەرێمی کوردستاندا داوە و هەر بۆیە لەم جۆرە دۆسیانەدا لە سەرەتادا قامکی تاوان بۆ لای هێزەکانی ئێران ڕادەکێشرێت".