دواین هەواڵ

جیهان‌

 31/01/2025

كۆمپانیای واتساپ پەیامێکی توند بۆ ئیسرائیل دەنێرێت

هەرێم نیوز

بەرپرسێك لە پلاتفۆڕمی واتساپ بۆ پێوەندی كە سەر بە كۆمپانیای مێتایە، بە فەرمی داوا لە كۆمپانیایەكی سیخوڕیی ئیسرائیلی دەكات، چیتر هەوڵ نەدات زانیارییەكانی ناو پلاتفۆرمەكەی بدزێت.

ئەمڕۆ هەینی، واتساپ بە فەرمی داوای لە كۆمپانیای "پاراگۆن سۆلۆشنز"ی ئیسرائیلی كرد، چیتر هەوڵ نەدات دزە بكاتە ناو زانیاریی بەكارهێنەرانییەوە، لەوانە ڕۆژنامەنووس و ئەندامانی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لەسەر ئاستی جیهان، چونكە ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی زانیارییەكان بە پارێزراوی بهێڵنەوە و تایبەتمەندیی بەكارهێنەران دزە نەكاتە هیچ شوێنێك.

بەرپرسێكی واتساپ لە ڕێی ڕۆیتەرزەوە ئاشكرای كردووە، لەلایەن ئەو كۆمپانیا ئیسرائیلییەوە هەوڵی هاككردنی 90 كەس كراوە، بەڵام واتساپ نەیهێشتووە هیچیان دەست بكەوێت.

تا ئێستە كۆمپانیا ئیسرائیلییەكە وەڵامی نەداونەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP