دواین هەواڵ

وەرزش‌

 09/01/2025

ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید ئامادەی یاری پێشکۆتایی سوپەری ئیسپانی نابێت

هەرێم نیوز

لوکا مۆدریچ ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی نەخۆشییەوە ناتوانێت ئامادەی یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر ریال مایۆرکا بێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاس-ی ئیسپانی، نەخۆشییەکی مۆدریچ سووکە و تووشی پەتایەکی وەرزی بووە. ئەگەر ریال مەدرید بگاتە یاریی کۆتایی ئەوا لوکا دەتوانێت بەشداری کلاسیکۆ بکات.

ئەمشەو پێنجشەممە کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر ریال مەدرید لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی ریال مایۆرکا دەبێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP