دواین هەواڵ

ئابوری‌

 26/11/2024

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەمواری یاسای بودجە تەواوکرد

هەرێم نیوز

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەمواری یاسای بودجە تەواوکرد کە تایبەتە بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان، هەروەها، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی رایگەیاند، هەوڵدەدە. ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ، خوێندنەوەی دووەم  بۆ هەمواری بودجە بکرێت، بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو کە دوایین هەفتەی کاری پەرلەمانە دەنگی لەسەر بدرێت. 

بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە ، تێیدا هاتووە، “ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی دواخست دوای ئەوەی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای هەموارکردنەوەی یەکەمی بودجەی سێ ساڵەی تەواو کرد یاسا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای هەمواری پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی ژمارە (148)ی ساڵی 1974 تەواوکرد، هەروەها خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای ڕێکخستنی مافی قوربانییەکان تەواوکرد". لە نەخۆشخانەی ئیبن ئەلخەتیب و قوربانیانی سەنتەری ئەلنەقا و قوربانیانی ڕووداوی ئەلحەمدانییە”.
لای خۆیەوە، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، " هەوڵ دەدەین ڕۆژی پێنجشەممە ، خوێندنەوەی دووەم  بۆ هەمواری بودجە بکرێت، بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو کە دوایین هەفتەی کاری پەرلەمانە دەنگی لەسەر بدرێت."

وتیشی، "تاکە بەربەست ئێستا کە ماوە، تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتە کە هەموار کراوە و بۆمان هاتووە، لەدوای دەنگدان لە پەرلەمان، هیچ بەربەستێک لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نامێنێت و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP