هەرێم نیوز
وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر لەسەر رێگای تاسلوجە – بازیان لە نزیک ئەڵڵایی تانکەرێک دەکەوێت بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمشەو بەهمەن عەبدولا وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی لە دەستدانی کۆنترۆڵی تانکەرێکەوە دەکەوێت بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا و لە ئەنجامدا دوو کەس لەناو ئۆتۆمبێلەکە گیان لە دەست دەدەن.
باسی لەوەشکرد، تانکەرەکە بەهۆی لە دەستدانی کۆنترۆڵەوە وەرگەڕاوە و کەوتوە بەسەر ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەدا و شۆفێری و سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی تێدا بووە.
ئاشکراشیکرد، بەهۆی رووداوەکە لۆد و قەرەباڵغیەکی زۆر لەسەر شەقامەکە دروست بووە و تیمەکانی هاتوچۆ سەرقاڵی کەمکردنەوەی ئەو لۆدەن.