هەرێم نیوز
وەزارەتی پێشمەرگە لە بارەی گرفتی پێنەدانی هاوکارییە داراییەکانی هاوپەیمانان بۆ بەشێک لەهێزەکانی رایگەیاند، گرفتی ئەم یەکە سەربازیانە پەیوەستە بە هەبونی ڕۆتینێکی ئەمنی هێزەکانی هاوپەیمانان، لەم بارەیەشەوە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی پێویستی ناوە و کاری جدی لەسەرکردوە.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتی پێشمەرگە لە بارەی گرفتی پێنەدانی هاوکارییە داراییەکانی هاوپەیمانان بۆ بەشێک لەهێزەکانی پێشمەرگە ڕایدەگەینێت کە ئەم گرفتە هیچ پەیوەندیێکی بە بریارەکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە نیە ، بەڵکو ڕاستەوخۆ پەیوەندیدارە بەشێوازی کارکردن و پێدانی هاوکاری هاوپەیمانان بەیەکە سەربازییەکان.
ئاماژەی بەوەش کردووە، گرفتی ئەم یەکە سەربازیانەش پەیوەستە بە هەبونی ڕۆتینێکی ئەمنی هێزەکانی هاوپەیمانان، لەم بارەیەشەوە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی پێویستی ناوە و کاری جدی لەسەرکردوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، چاوەروانی بڕیاری هاوپەیمانان دەکەین بۆ ڕێکخستنەوە و چۆنیەتی دابەشکردنی هاوکاریەکانیان بۆ یەکەکانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.