دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 03/09/2024

مانەوەى هێزەکانى ئەمریکا، لەنێوان مەتەڵێکى هەڵنەهاتوو بزمارەکەى -جوحا- دا

هەرێم نیوز

لە رۆژى پێنج شەمەى رابووردوو 29ـى ئابەوە تا ئێستا، هێزە سەربازییەکانى ئەمریکا و عێراق پێکەوە چالاکییەکى هاوبەشیان لە دژى هێزەکانى داعش لە بیابانەکانى ئەنبارى رۆژئاواى وڵات ئەنجامدەدەن و بووەتە هۆی جوڵاندنى راى شەقامی عێراقى و بەتایبەتى ئەو هێزانەى کە خەون بە دەرکردنى هێزە ئەمریکیەکانەوە دەبینن و پێیان وایە ئەوەى کە بانگەشەى بۆ دەکرێت گوایە مانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق تەنها بۆ راوێژکارییە کەوتووەتە ژیر پرسیارەوە، بوون و مانەوەى هێزە ئەمریکیەکان لە عێراق هەمیشە لە سەر مێزى گفتوگۆکانى چوارچێوەى هەماهەنگییە.

کاتى چالاکییە هاوبەشەکە:

بە گوێرەى راپۆرتەکانى سوپاى عێراق تا ئیستا 16 چەکداری داعش کوژراون و لەنێویاندا سەرکردە هەیە، لە بەیاننامەکەى حکومەتدا هاتووە ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە لە ئەنجامى هاوکاریی هەواڵگریی هەردوو دەزگاى هەواڵگریی عێراقى و هاوپەیمانان بووە، هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە حەوت سەربازی ئەمریکیش برینداربوون ، کە ئەمە دەرخەری ئەو راستیەیە کە سوپاى هاوەپەیمانان بە فیعلی سەرقاڵی ئەنجامدانى کارى سەربازیین.

عەلى بەنداوییش رایگەیاندووە کە باسکردنى بریندارەکانى ئەمریکا لەئێستادا نیەتى تایبەت و سیاسی لە پشتەوەیە، ئەوە لە کاتێکدا کە سوپاى عێراقى هیچ باسی هۆکارەکانى بەشداریکردنى سوپاى ئەمریکاى نەکردووە، باسی لەوەش نەکردووە کە ئایا تا کوێ پێویستیان بە سوپاى ئەمریکا هەبووە، ئەوە لە کاتێکدا حکومەتى عێراقى چەندین جار رایانگەیاندووە کە سوپاکەیان پێویستیان بە هیچ هێزێکى دیکە نەماوە.

مانەوەى هێزەکانى ئەمریکا و بزمارەکەى جوحا

بەگوێرەى سەرچاوەیەکى سەربازیی لەناوچەى حوزەیمی لە رۆژهەڵاتى غەدەف و سنوەرکانى سوریا و ئوردن لەسەر داواى بەرپرسانى عێراقى بووە، دەگوترێت مانەوەى هێزەکانی ئەمریکا وەک بزمارەکەى جوحا وایە، دەگوتیرت جوحا خانوەکەى فرۆشت جگە لە بزمارێک کە لەماڵەکەدا هێشتبوویەوە، دەگوترێت جوحا هەموو رۆژێک سەردانى بزمارەکەى دەکرد و بۆ بابەتى جیاواز بەکارى دەهێنا و تەنانەت شتى پێستەى گەنیوى پێوە هەڵدەواسی تا وایلێهات خاوەن ماڵى ناچارکرد کە خانوەکەى چۆڵبکات و هیچیشی پێنەکرێت.

عەلى بەنداوى ئەندامی لیژنەى ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانى عێراق بە سەرسورمانەوە باسی لەوە کردووە کە ئەگەر مانەوەى هێزە ئەمریکیەکان بۆ راوێژکاریی و راهێنان لێرەن چییان داوە بەسەر هێرشکردن و بۆچى سەربازەکانیان دەخەنە مەترسییەوە؟  راشیگەیاندووە لیژنەکەیان لێپیچینەوە لەو بابەتەتە دەکات و دەڵێت لیژنەکەمان بەدواداچوون دەکات یۆ ئەو بابەتە و بانگهێشتى ئەندامانى ئەو لیژنەیەش دەکەین کە بەرپرسن لە دانوستان لەگەڵ ئەمریکیەکان بەمەبەستى پاشەکشەکردن.

عەلى فەتلاوی، ئەندامی سەرکردایەتى لە چوارچێوەى هەماهەنگی رایگەیاند، عێراق پێویستى بە هاوکاریی سەربازیی هیچ وڵاتێکە نییە، هێزەکانى عێراق دەتوانن هەموو جۆرە چالاکییەک ئەنجام بدەن، ئێمە نازانین حیکمەتى بەشداری پێکردنى هێزەکانى ئەمریکا لەم پرۆسەیەدا چییە، ئەوە لەکاتێکدا لە پێشووتردا چەندین چالاکی بە تەنهایان کردووە.

ئەوە لە کاتێکدا حکومەتى عێراق بەردەوام جەختى کردووەتەوە کە هێزى هاوپەیمانان لە کاتێکى دیاریکرودا لە خاکی عێراق دەچنە دەرەوە، و پێوستیان بە هیزى بیانى نەماوە، ئەم بابەتە دەبێتە هۆی سڕکردن و دواخستنى پرۆسەکە.

تادێت گومانەکان زیاتر دەکەنک

لەهەمان کاتدا مەجاشیع تەمیمى شارەزاو توێژەر لە بوارى ئاسایشى نیشتمانیدا، رایگەیاندووە چوونە دەرەوەى هیزەکانى ئەمریکا لە عێراق گەورەترین کێشە لە سنوورەکانى سوریا و ئوردن دروستدەکات، راشیگەیاندووە ئەوە یەکەمجار نییە کە هێزەکانى ئەمریکا هاوکاریی هێزەکانى عێراق بکەن، چەندین جاری دیکە ئەم کارەیان ئەنجامداوە، بەشێوەی فەرمیش نەبیستراوە کە عێراق نیگەرانى دەربڕیبێت و ئەگەر نەیویستایە لە بنەڕەتدا بەشدارییان نەدەکرد، ئەوە لە کاتێکدا دەرکردنى ئەمریکیەکان جگە لەوەى بریارى حکومەتى عێراقى گەرەکە، دەبێت  خودى ئەمریکیەکانیش رەزامەندی بنوێنن، چوونە دەرەوەشیان کێشە لەسەر سنوورەکانى سوریا و ئوردن دروستدەبێت، ئەوە جگە لەوەى ئاسایشى عێراق بەشێکە لە ئاسایشى ئەمریکا و کۆتا بڕیاریش لە دەستى سەرۆکوەزیراندایە. 

حکومەتى عێراقیش هیچ وادەیەکى بۆ دەرچوونى هێزى هاوپەیمانان دیاری نەکردووە، ئەوەش وەک مەتەڵێکى هەڵنەهێنراو ماوەتەوە، هیچ لایەکیان هەلوێستى روونیان نییە، ئەوەى کە هەیە هەردوولایان کۆکن لەسەر ئەوەى گەڕی دووەمی دانوستانەکان بەردەوام بێت، پێکەوە لە بوارە ئەمنییەکاندا کارى هاوبەشیان هەبێت، حکومەتى عێراقیش جەختى کردووەتەوە کە بە تەواوەتى پابەندە بە پارێزگاریی کردنى سەرباز، راوێژکار، کاروانى ئۆتۆمبێل، نێردە دبلۆماتکارەکانى سەرجەم وڵاتان و بەتایبەتى هاوپەیمانان و بە تایبەتى تر ئەمریکیەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP