محەمەد جەمال - هەولێر
مامۆستایەکی زانکۆ باس لە ڕۆڵ و کاریگەریی کەسایەتی نێچیرڤان بارزانی دەکات و دەڵێت، ڕۆڵێکی کاریگەریی هەبووە بۆ ئاشتەوایی نێو ماڵی کورد، هەروەها لەکێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا هەمیشە ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی هەبووە.
شاکر ڕەزا، مامۆستای زانکۆ لە لێدوانێکی بۆ هەرێم نیوزدا باس لە ڕۆڵ و کاریگەریی کەسایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، هەموو بیروباوەڕ و ئاینە جیاوازەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە کەسایەتییەکی کارێزمای وەکو نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵێکی کاریگەریی هەبووە بۆ ئاشتەوایی نێو ماڵی کورد، بەتایبەت لەڕووی سیاسی و کارگێڕی و کۆمەڵایەتی و ئاینییەوە کە جێپەنجەکانی دیارە، هەروەها بەر لەوەی ببێتە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جێگەی چاوەڕوانی هەموو لایەنەکان بوو.
دەشڵێت، لەپەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کە هەمیشە ڕۆڵی یەکلایی کەرەوەی هەبووە لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا.
باس لەوەش دەکات، نێچیرڤان بارزانی لە کۆتا سەردانیدا کە بۆ ئێران لەکاتی دەستبەکاربوونی پزیشکیان ئەنجامیدابوو، دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان ئەنجامدا، هەرچەندە وردەکاری ئەو دیدارانە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام دڵنیام کە قسەی خێری بۆ کوردستان کردووە.