هەرێم نیوز
وه‌زیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ فه‌رمانی سزادانی دوو ئه‌فسه‌ر و پۆلیسێكم ده‌رکردووە به‌هۆی ده‌ركه‌وتنیان له‌سه‌ر تۆڕی کۆمەڵایەتیی “تیك تۆك”.
عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق، لەنووسراوێکدا ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ فه‌رمانی سزادانی دوو ئه‌فسه‌ر و پۆلیسێكی ده‌ر كرد، به‌هۆی ده‌ركه‌وتنیان له‌سه‌ر تۆڕی کۆمەڵایەتیی “تیك تۆك”، سزاكه‌شیان گواستنه‌وه‌یانه له به‌غداوه بۆ پۆلیسی پاسه‌وانی سنوور.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەربازەکان یه‌كه‌میان پله‌ی ڕائید بووە، ئه‌وی دیكه‌شیان ملازمی یه‌ك، له‌گه‌ڵ كارمه‌ندێكی پۆلیسی به‌شی ڕه‌سافه، بۆ بەشی پاسه‌وانی سنووره‌كان.
ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ر و كارمه‌نده به سزا داده‌نرێت، به‌هۆی ده‌ركه‌وتنیان و ناساندنی خۆیان و پله و پایه‌یان له ڕێگه‌ی تۆڕی کۆمەڵایەتی (تیك تۆك)ـه‌وه.