هەرێم نیوز
کەمێک لەمەوبەر، بەهۆی تەقینی بۆمبێکی چێندراوی پاشماوەی داعش لە سنووری نەینەوا چوار ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.
محەممەد جاسم، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند "بۆبمێکی چێنراو کە پاشماوەی چەکدارانی داعش بووە لە ناوچەکە بە چوار ئەندامی یەک خێزانی بەڕەگەز عەرەب لە سنووری گوندی بەعاج دەتەقێتەوە و گیان لەدەستدەدەن، تەرمەکانیان گواستراوەتەوە پزیشکی دادی موسڵ."
ئاماژهی بهوهشكرد، له تهقینهوهكهدا چوار ئهندامی خێزانێك گیانیان لهدهستداوه و ژمارهیهك كهسی دیكهش برینداربون.
بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی موسڵ بۆ وەرگرتنی چارەسەر، هەروەها تەرمی کوژراوەکان بۆ بەشی پزیشکی دادوەری گواستراونەتەوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان، خێزانەکە ئاژەڵدارن دەکەن، ئەمڕۆ چوونەتە ئەو گوندە و ویستوویانە لەنێو خانووەکەدا نیشتەجێ ببن و لەو کاتەدا مینەکەیان پێدا تەقیوەتەوە.