هەرێم نیوز
دوای ئەوەی ئەمڕۆ درۆنێک لە ئاسمانی کەرکوک خرایەخوارەوە، تورکیا رایگەیاند کە درۆنی ئەوانە و لەگەڵ عێراق لێکۆڵینەوە دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئەو درۆنەی ئەمڕۆ لە کەرکووک خرایەخوارەوە هی ئەوان بووە، وتوشیەتی لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە دەکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت، بۆ روونکردنەوە لەسەر ئەوەى لە کەرکوک روویدا لەگەڵ لایەنى عێراقى گفتوگۆمان کردووە و وتیشی، "یاسای نەتەوەیەکگرتووەکان بەکاردەهێنین بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ناو خاکی عێراق."
ئەمڕۆ درۆنێک نزیکەی کاتژمێر 11:00، لەلایەن سوپای عێراقەوە لە ئاسمانی شاری کەرکوک خرایە خوارەوە و بووە سێ پارچەوە؛ پارچەیەک لە گەڕەکی "تسعین" لە شەقامی "قودس"، پارچەیەک لە نێو حەوشەی ماڵێک و پارچەیەکی دیکەش لە گەڕەکێکی دیکەی شاری کەرکووک کەوتووەتە خوارەوە.
ئەوکات شانەی ڕاگهیاندنی ئهمنی فهرماندهی ئۆپهراسیۆنه هاوبهشهكان ڕایگەیاند، دەرکەوت فرۆکەکە هی تورکیایە و تیمێکی کاری تەکنیکی لە بهڵگهنامهی تاوانهكان و بەرگریی ئاسمانی و خاوهنداریهتی فرۆکەی بێفرۆکەوان پێکهێنراوە بە مەبەستی زانینی هۆکارەکانی کەوتنەخوارەوەی و بارودۆخی ڕووداوەکە.