هەرێم نیوز
حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان، یاری هونەری جەنگی تێکەڵاو ناسراو بە (MMA)ی قەدەغە کردووە و رایگەیاندووە لەگەڵ "یاساکانی ئیسلامی"دا ناگونجێت.
وتەبێژی بەشی وەرزش و پەروەردەی وەرزشیی تاڵیبان بە بی بی سی ڕاگەیاندووە، چیتر پێشبڕکێکانی MMA بەڕێوەناچن.
وتیشی: "پێشتر تێبینی شەرعی سەبارەت بەم وەرزشە هەبووە و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئەوە بوو کە ئەم یارییە چیتر ڕێگەپێدراو نییە".
بەرپرسێکی بەشی وەرزشی تاڵیبان ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە MMA زۆر توندوتیژانەیە و "مەترسی مردن"ی لەسەرە.
ئەم فەرمانە لەلایەن وەزارەتی "فەرمان بەچاکە و قەدەغەکردنی لە خراپە"ی تاڵیبانەوە دەرچووە.
هەرچەندە زۆربەی شەڕکەرانی MMA لە سێ ساڵی ڕابردوودا ئەفغانستانیان بەجێهێشتووە.